zagros news agency

ئێران و ئەورووپا لە ئەستەنبووڵ لەسەر پرسی ئەتۆمی کۆدەبنەوە

ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز ڕایگەیاندووە، بەرپرسانی ئێران بەم زووانە لە ئەستەنبووڵ لەگەڵ لایەنە ئەورووپاییەکانی ڕێککەوتنی ئەتۆمی (بەرجام) کۆدەبنەوە. بڕیارە ئەم دیدارە ڕۆژی هەینی بەڕێوە بچێت و گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێرانیش ئەمەی پشتڕاست کردووەتەوە.
ئەم کۆبوونەوەیە لە کاتێکدایە هەردوو لا دەیانەوێت پێگەی خۆیان بەرانبەر یەکدی پتەو بکەن، پێش گەڕی نوێی دانوستانەکانی نێوان تاران و واشنتۆن. سەرەتا سێ وڵاتە ئەورووپاییەکە (بریتانیا، فەرەنسا و ئەڵمانیا) دوودڵ بوون، بەڵام دواجار بڕیاریان دا لەپێناو پاراستنی گفتوگۆ لەگەڵ ئێران و دەربڕینی چاوەڕوانییەکانیان، درێژە بەم دانوستانانە بدەن.
ئێرانیش ئامانجیەتی بەم کۆبوونەوەیە هەڵبژاردەکانی خۆی بە کراوەیی بهێڵێتەوە و لە هەڵوێستی ئەورووپاییەکان سەبارەت بە کاراکردنی «میکانیزمی پەلەپیتکە» (گەڕانەوەی خۆکاریی سزاکان) تێبگات. ئەم میکانیزمە بەپێی بڕیارنامەی ٢٢٣١ی ئەنجوومەنی ئاسایشە و سەرەتای پاییزی ئەمساڵ وادەکەی بەسەر دەچێت.
ڕۆیتەرز ئاماژەی داوە، ئەگەری هەیە ئەگەر ڕێککەوتن لەگەڵ ئێران نەکرێت، سێ وڵاتە ئەورووپاییەکە پێش ئەم وادەیە میکانیزمی پەلەپیتکە کارا بکەن،. ئەمە لە کاتێکدایە پێوەندییەکانی نێوان ئێران و ئەم وڵاتانە بەهۆی پرسی مووشەکی بالیستیک، دەستبەسەرکردنی هاووڵاتییانی بیانی و پشتیوانیی ئێران لە ڕووسیا، ئاڵۆزتر بووە و ئەورووپا سزای نوێی بەسەر تاراندا سەپاندووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

سوپای ئیسرائیل دەستگیرکردنی شانەیەکی سەر بە ئێرانی لە باشووری سووریا ڕاگەیاند

یاسین

دۆناڵد ترەمپ: گفتوگۆکانی نێوان ئەمریکا و ئێران دەستیان پێ کردووە

سەڵاح

سەرۆکی حکوومەت پیرۆزبایی لە سەرۆکی دەزگه‌ی ئەلمەدا دەکات

سەڵاح