شاندێکی باڵای پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (ده‌م پارتی)، پێکهاتبوو له هه‌ردوو هاوسه‌رۆک تونجه‌ر باکرهان و تولای هاتیمئۆغوڵاری، له‌گه‌ڵ هه‌ردوو جێگری سه‌رۆکی فراکسیۆنی پارته‌که‌یان، سه‌ردانی پارتی داد و گه‌شه‌پێدان (ئاک پارتی)ـیان کرد.
به گوێره‌ی زانیاری‌یان، به‌رپرسانی ئاک پارتی ڕایانگه‌یاندووه، له دیداره‌که‌دا هەموو ئه‌و پرسانه‌ی په‌یوه‌ستن به پرۆسه‌ی سیاسیی وڵاته‌وه، گفتوگۆیان له‌سه‌ر کراوه و هەڵسەنگێندراون.
ئه‌فکان ئاڵا، جێگری سه‌رۆکی گشتیی ئاک پارتی، له لێدوانێکدا، سه‌باره‌ت به دیداره‌که و پرۆسه‌ی سیاسیی تورکیا گوتی: “بە شێوەیەکی هەمەلایەنە پرۆسەکە هەڵسەنگێندر”. پرۆسه‌که هه‌روه‌ک نه‌خشه‌ی بۆ کێشراوه به‌ڕێوه‌ده‌چێت و هیچ جۆره ڕاوه‌ستان و که‌مکوڕییه‌ک له ئارادا نییه. پێویسته هه‌وڵ بده‌ین هه‌موو لایه‌نه‌کان پاڵپشتی بکه‌ن بۆ گه‌یشتن به ئامانجی تورکیایه‌کی ئارام و سه‌قامگیر. ئێمه ئێستا هه‌وڵه‌کانمان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته چڕکردووه‌ته‌وه.”
ئه‌م سه‌ردان و دیداره له کاتێک دایه گفتوگۆکان ده‌رباره‌ی گۆڕانکارییه ده‌ستوورییه‌کان و چاره‌سه‌رکردنی پرسی کورد له تورکیا به‌رده‌وامە و چاوه‌ڕوان ده‌کرێت دیداری زیاتر له‌نێوان لایه‌نه سیاسییه‌کاندا ڕوو بدەن.

