zagros news agency

ڕووسیا ١٢٠٠ تەرمی دیکەی ڕادەستی ئۆکراینا کرد

 

ئۆکراینا ڕایگەیاند، “١٢٠٠ تەرمی دیکە”ی لە ڕووسیا وەرگرتووەتەوە. ئەمە چوارەمین جارە لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا لە چوارچێوەی “ڕێککەوتنی ئاڵوگۆڕی دیلەکان و گەڕاندنەوەی تەرمەکان”دا، پاشماوەی تەرمەکان دەگەڕێندرێنەوە بۆ ئۆکراینا.

هاوکات، ڤۆلۆدیمیر زلنسکی، سەرۆکی ئۆکراینا، لەم دواییانەدا گومانی لەوە خستووەتەڕوو ڕەنگە هەموو تەرمەکان هیی هاووڵاتییانی ئۆکراینایی نەبن، بۆیە بڕیارە تەرمە وەرگیراوەکان لەلایەن پزیشکیی دادییەوە ناسنامەیان بۆ دیاری بکرێت.
ئاڵوگۆڕی دیلەکانی جەنگ، چ بە زیندوویی و چ بە کوژراوی، تاکوو ئێستا تەنیا دەستکەوتی بەرچاوی دوو خولی دانوستانی نێوان نوێنەرانی هەردوولا بووە لە ئەستەنبوڵ.
ڕووسیا لەم دانوستانانەدا، وێڕای دژایەتیکردنی ئاگربەست، بەردەوام پێداگریی لەسەر داواکارییە هەرە زۆرەکانی کردووە، وەک “ڕادەستکردنی بەشە گەورەکانی خاکی ئۆکراینا” و “وازهێنانی ئەم وڵاتە لە بوون بە ئەندام لە ناتۆ”.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەمڕۆ دۆلار لەم ئاستەدایە

سەڵاح

بەھای دۆلار بەرزبووەوە

سەڵاح

سه‌رۆكایه‌تیی ئەنجوومەنی وەزیران پێنج ئۆتۆمبێل بە زیادكردنی ئاشكرا دەفرۆشێت

سەڵاح