zagros news agency

وەزیری دەرەوەی ئێران: ئێمە قوربانییەکانمان ناشارینەوە

عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران، لە پەیامێکدا کە لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی “ئێکس” بڵاوی کردووەتەوە، نووسیویەتی: “بەپێچەوانەی ڕژێمی لاوازی ئیسرائیلەوە، ئێمە قوربانییەکانمان ناشارینەوە.”
ئەم پەیامە دوای ئەوە دێت کە دوێنێ، مەراسیمی بەخاکسپاردنی قوربانییانی هێرشەکانی ئیسرائیل لە تاران بەڕێوەچوو و ئامادەنەبوونی عەلی خامنەیی، ڕێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران، سەرنجی زۆری ڕاکێشا.
عێراقچی، کە پەیامەکەی بە زمانی ئینگلیزی بڵاوکردبووەوە، هەروەها نووسیویەتی: “ئێمە شانازی بە شەهیدەکانمانەوە دەکەین کە نموونەی باڵای ئێمەن. دڵنیا بن لە بەرانبەر هەر ئەفسەرێک یان زانایەک کە شەهید دەکرێت، ١٠٠ کەسی دیکە لە ڕیزدان بۆ ئەوەی جێگەیان بگرنەوە.”
دوێنێ (شەممە، ٧ی پووشپەڕ)، پێنج ڕۆژ دوای ئاگربەستی نێوان ئیسرائیل و ئێران لە جەنگە ١٢ ڕۆژییەکەدا، تەرمی ٦٠ کەس لە کوژراوانی هێرشەکانی ئیسرائیل لە تاران بەڕێکران، لە کاتێکدا ئامادەنەبوونی ڕێبەری کۆماری ئیسلامی لە مەراسیمەکەدا پرسیاری زۆری دروست کرد، بەتایبەت کە تەرمی ژمارەیەک لە باڵاترین فەرماندە سەربازییەکانی ئەو وڵاتە بەخاک دەسپێردران.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئێران دانی به‌ زیانه‌كانی فڕۆكه‌كانی b2 نا

سەڵاح

ئێران رەتیدەکاتەوە پەیوەندیی بە هێرشی حەوتی ئۆکتۆبەری حەماس بۆسەر ئیسرائیل هەبێت

سەڵاح

وەزارەتی ناوخۆی عێراق زانیاریی نوێ لەبارەی گرووپێكی نوێی چەكداریی عەشایری دەدات

سەڵاح