zagros news agency

یەکێتیی ئەورووپا هۆشداری دەداتە چین سەبارەت بە پشتیوانییەکانی بۆ ڕووسیا

 

ئۆرسۆلا ڤۆن دێر لاین، سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەورووپا، هۆشداری دا کە ئەگەر پەکین ئیدانەی جەنگی ڕووسیا لە ئۆکرانیا نەکات، پەیوەندییەکانی نێوان یەکێتییەکە و چین ڕووبەڕووی ئاڵۆزیی زیاتر دەبێتەوە.
ڤۆن دێر لاین ڕۆژی سێشەممە٨ی تەممووزی ٢٠٢٥ لە کۆبوونەوەی پەرلەمانی ئەورووپا لە ستراسبۆرگ ڕایگەیاند، چین “بە شێوەیەکی کردەیی ئابووریی جەنگی ڕووسیای بەهێز کردووە” و گوتیشی: “یەکێتیی ئەورووپا ناتوانێت ئەمە قبووڵ بکات.”
ناوبراو جەختیشی کردەوە: “شێوازی مامەڵەکردنی چین لەگەڵ جەنگی ڤلادیمیر پوتیندا، هۆکارێکی یەکلاکەرەوە دەبێت بۆ داهاتووی پەیوەندییەکانی نێوان یەکێتیی ئەورووپا و چین.”
سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەورووپا داوای لە پەکین کرد “بە شێوەیەکی ڕوون و بێ دوودڵی، ئیدانەی پێشێلکارییە زەقەکانی ڕووسیا بکات بەرانبەر بە سەروەری، یەکپارچەیی خاک و سنوورە دانپێدانراوەکانی ئۆکرانیا.” ناوبراو هەروەها چینی بە پەیڕەوکردنی سیاسەتی بازرگانیی نادادپەروەرانە تۆمەتبار کرد، لەوانە “تێرکردنی بازاڕەکانی جیهان بە کاڵای هەرزان” بە ئامانجی “دەرکردنی ڕکابەرەکان لە گۆڕەپانەکە.”
لەلایەکی دیکەوە، پەکین هەمیشە تۆمەتی ناردنی چەک و پشتیوانیکردنی ڕووسیای لە جەنگی ئۆکرانیادا ڕەت کردووەتەوە. ماو نینگ، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین، لە سەرەتای ئەم مانگەدا گوتی: “چین لایەنێک نییە لە کێشەی ئۆکرانیا. هەڵوێستی چین بەرانبەر بەم قەیرانە، ڕاستەقینە و نەگۆڕە، کە بریتییە لە: دانوستان، ئاگربەست و ئاشتی.”

هەواڵی پەیوەندیدار

بەرەی کوردستانیی سووریا ئەنجامەکانی کۆنگرەی گفتوگۆی نیشتمانی ڕەت دەکاتەوە

یاسین

بە تۆمەتی كوشتنی دووكەس تۆمەتبارێك دەستگیركرا

یاسین

پارتی چاكسازی توركمان: په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی مه‌سروور بارزانی و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا پرۆسه‌ی هه‌نارده‌ی كردنه‌وه‌ی نه‌وتی کوردستان خێراتر ده‌كات

یاسین