zagros news agency

سێ بنکە ئەتۆمییەکەی ئێران بە تەواوی وێران کراون

 

دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا، جارێکی دیکە جەختی کردەوە کە هەر سێ بنکە ئەتۆمییەکەی ئێران کە کرانە ئامانجی هێرشی ئەمریکا، “بە تەواوی وێران کراون”.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، ڕۆژی شەممە، جارێکی دیکە جەختی لەوە کردەوە کە هەر سێ بنکە ئەتۆمییەکەی ئێران کە کراونەتە ئامانجی هێرشی سەربازیی وڵاتەکەی، “بە تەواوی تێکشکێندراون یان وێران کراون”.
وا دەردەکەوێت دووپاتکردنەوەی ئەم ئیدیعایە لەلایەن سەرۆکی ئەمریکاوە، کە تا ئێستا چەندین جار پێداگریی لەسەر کردووە، وەڵامێک بێت بۆ ڕاپۆرتێکی تۆڕی “ئێن بی سی نیوز”ی ئەمریکایی. لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە کە تەنیا دامەزراوەی فەردۆ، یەکێک لەو سێ بنکە ئەتۆمییەی ئێران کە لەلایەن ویلایەتە یەکگرتووەکانەوە بۆردومان کرا، نزیکەی بە تەواوی لەناو چووە.
هەروەها لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە زیانەکانی دوو بنکەکەی دیکە ئەوەندە نییە کە ئێران نەتوانێت لە چەند مانگی داهاتوودا دەست بە پیتاندنی یۆرانیۆم بکاتەوە.
تەنیا دوو ڕۆژ دوای بڵاوبوونەوەی ئەو ڕاپۆرتە، دۆناڵد ترەمپ لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی “ترووس” نووسیویەتی “ساڵانێکی زۆری دەوێت” تا ئێران جارێکی دیکە بتوانێت ئەو بنکانە بخاتەوە کار.
نزیکەی مانگێک لەمەوبەر، دوای ئەوەی سوپای ئەمریکا بە فەرمانی دۆناڵد ترەمپ لە ٢٢ی حوزەیران هێرشی کردە سەر سێ بنکەی ئێران لە فەردۆ و نەته‌نز و ئەسفەهان، چەندین میدیای هەواڵیی ئەمریکایی لە ڕاپۆرتەکانیاندا گوتوویانە کە ئیدیعاکەی ترەمپ سەبارەت بە “وێرانکردنی تەواوەتی” توانای ئێران بۆ پیتاندن، دروست نییە.
لەوەڵامدا، ترەمپ ڕەخنەی لەو میدیایانە گرتووە و پێداگریی لەسەر ئیدیعاکەی خۆی کردووەتەوە، کە لەلایەن وەزیری بەرگریی وڵاتەکەشیەوە پشتڕاست کراوەتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

کونسوڵی فەڕەنسا، لێکتێگەیشتنی نێوان هەردوو وەزارەتی نەوتی فیدراڵ و وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی بەرز نرخاند

سەڵاح

حەسەن ڕۆحانی: ڕیککەوتنی ئەتۆمی زیندوو ناکریتەوە

سەڵاح

سەرۆکی حکومەت بەشداری لە پرسەی خوالێخۆشبوو سەید حەسەن بەرزنجی دەکات

یاسین