zagros news agency

سەرۆکی حکومەت بەشداری لە پرسەی خوالێخۆشبوو سەید حەسەن بەرزنجی دەکات

پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە 11/13، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەشداری لە پرسەی خوالێخۆشبوو سەید حەسەن سەید محەمەد بەرزنجی، مامی وەزیری تەندروستی دکتۆر سامان بەرزنجی کرد.
سەرۆکی حکومەت پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری خوالێخۆشبوو کرد و هاوخەميی خۆی پێگەیاندن و هیوای خواست خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات.

وەزیری تەندروستی بە ناوی بنەماڵەکەیەوە، سوپاس و پێزانینی بۆ بەشداری و هاوخەميی سەرۆکی حکومەت دەربڕی.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆکی هەرێمی کوردستان گەیشتە بەغدا و بەشداری گفتوگۆی نێوده‌وڵه‌تی بەغدا دەکات

سەڵاح

نەشتەرگەریی مێشک بۆ یەکەمجار لە جیهاندا لە دۆخی بەئاگاییدا بە ڕێنوێنیی زیرەکیی دەستکرد کرا

سەڵاح

ناوی سەرجەم فەرمانبەران بۆ وەرگرتنی زەوی تەواو بوو

سەڵاح