zagros news agency

نەتەوە یەکگرتووەکان: زیاتر لە ١٢٨ هەزار کەس لە سوەیدا ئاوارە بوون

ڕێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی (IOM)ی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، لە ١٣ـی ئەم مانگەوە تا ئێستا بەهۆی شەڕ و ئاڵۆزییەکانی پارێزگای سوەیداوە، ١٢٨ هەزار و ٥٧١ کەس ئاوارە بوون و ڕوویان لە شوێنی ئارامتر کردووە.
هەروەها ڕێکخراوەکە ئاشکرای کردووە، تەنها لە ڕۆژی ١٩ـی ئەم مانگەدا و لە ئەنجامی توندبوونی شەڕی نێوان گرووپە چەکدارە درووزییەکان و چەکدارانی عەشیرەتەکان، زیاتر لە ٤٣ هەزار کەس ماڵەکانیان جێهێشتووە و ئاوارە بوونە.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە شاندێکی وەزارەتی دەرەوەی قەتەر دەکات

یاسین

پەیامی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ساڵیادی کۆمەڵکوژیی ئێزدییان

سەڵاح

دوو رۆژ دەبێتە پشووی فەرمی

یاسین