zagros news agency

وەزیری دادی تورکیا: لە ٣٣ شاردا ٩٧ کەس لەسەر سووتانی دارستانەکان دەستگیر کراون

یڵماز تونچ ڕایگەیاند، لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەکاندا ٢١ کەس لەو دەستگیرکراوانە بە تۆمەتی ئاگرکەوتنەوە و سووتاندنی دارستانەکان زیندانی کراون.
وەزیری دادی تورکیا، یڵماز تونچ، کە لە نزیکەوە چاودێریی هەوڵەکانی کوژاندنەوەی ئاگری دارستانەکانی کارابوکی دەکرد، ڕایگەیاند کە لە ماوەی یەک ڕۆژدا ٧٦ ئاگر کەوتوونەتەوە و هەموو دامەزراوە پەیوەندیدارەکان کاری پێویست بۆ کوژاندنەوەیان دەکەن.
تونچ گوتیشی، لە ٢٦ی حوزەیرانەوە، سەبارەت بە ئاگری دارستانەکانی ٣٣ شاری جیاواز لێکۆڵینەوە دەستی پێکردووە و لەو چوارچێوەیەدا ٩٧ کەس دەستبەسەر کراون.
وەزیری دادی تورکیا ئاشکراشی کرد کە لە ئەنجامی لێکۆڵینەوەکاندا، ٢١ کەس لە دەستبەسەرکراوان بە تۆمەتی دروستکردنی ئاگر و سووتاندنی دارستانەکان زیندانی کراون.

هەواڵی پەیوەندیدار

مووچەی مامۆستایان و فەرمانبەرانی گرێبەست دابەش دەکرێت

سەڵاح

مایکرۆسۆفت نوێکردنەوە Windows 10 رادەگرێت

یاسین

پەیامی پیرۆزبایی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ کەناڵی ئاسمانیی  تیڤی

سەڵاح