zagros news agency

ئیسماعیل هەنییە بەرپرسی مەکتەبی سیاسیی حەماس گەیشتە ئێران

بەرپرسی مەکتەبی سیاسیی حەماس گەیشتە ئێران و لەسەر دوایین پێشهاتەکانی شەڕ لە غەززە، لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە کۆدەبێتەوە.
“ئیرنا” ئاژانسی هەواڵی فەرمیی ئێران بڵاویکردەوە، ئیسماعیل هەنییە بەرپرسی مەکتەبی سیاسیی حەماس بە مەبەستی گفتوگۆکردن دەربارەی دوایین پێشهاتەکانی شەڕ لەگەڵ ئیسرائیل، گەیشتە تاران و لەگەڵ وەزیری دەرەوە و چەند بەرپرسێکی باڵای ئەم وڵاتە کۆدەبێتەوە.
سەردانی هەنییە بۆ ئێران لەکاتێکدایە، رۆژی دووشەممە، ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان بڕیارێکی بۆ راگرتنی شەڕ، گەیاندنی هاوکاریی مرۆیی بە غەززە و ئازادکردنی بارمتان پەسەند کرد.
کۆماری ئیسلامیی ئێران لە دەستپێکی شەڕەوە پشتیوانیی خۆی بۆ حەماس دووپاتکردووەتەوە و بەردەوام بە هاوکاریی سەربازی بۆ حەماس و میلشیاکانی ناوچە تۆمەتبار دەکرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

لە پارێزگای لازقییە‌ی باکوری سووریا سێ سەربازی حکومەت کوژران

سەڵاح

ڕاپۆرتەری مافی مرۆڤ داوای لێکۆڵینەوەی سەربەخۆ لەسەر تیرۆرکردنی دوو سەربازی پێشووی ئەفغانی کرد

یاسین

پاش ڕژێمی ئەسەد ٥٠ گۆڕی بەکۆمەڵ لە سووریا دۆزراونەتەوە

یاسین