zagros news agency

ئوسترالیا: ناتانیاهۆ منداڵان برسی دەکات

ئوسترالیا هێرش دەکاتە سەر بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، دوای ئەوەی ئەنتۆنی ئەلبانیزی سەرۆک وەزیرانی ئوسترالیای بەوە تۆمەتبار کرد، کە سیاسەتمەدارێکی لاوازە و خیانەتی لە ئیسرائیل کردووە.
تۆنی بێرک، وەزیری ناوخۆی ئوسترالیا بە کەناڵی گشتی ABCـی ڕاگەیاند، “هێز بە ژمارەی ئەو کەسانە ناپێورێت کە دەتوانن بیان تەقێنیتەوە یان ژمارەی ئەو منداڵانەی کە بە برسیەتی دەیان هێڵیتەوە.”
هەفتەی ڕابردوو ئوسترالیا ڕایگەیاند، لە کۆبوونەوەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە مانگی ئەیلوولی داهاتوو، دان بەدەوڵەتی فەڵەستین دەنێت، لەوکاتەوە پەیوەندییەکانی نێوان ئوسترالیا و ئیسرائیل تێکچووە.
هەروەها ئوسترالیا ڤیزای سیمحا ڕۆتمان، ئەندامی پەرلەمانی ڕاستڕەوی توندڕەو لە پارتی ‘سەهیۆنی ئایینی’ بەشدار لە هاوپەیمانی حکوومەتی نەتانیاهۆی هەڵوەشاندەوە، ئوسترالیا ئاماژەی بەوەش کرد، بۆیە ئەو بڕیارەی داوە، چونکە لێدوانەکانی دەبێتە هاندانی دووبەرەکی لەناو کۆمەڵگەی ئوسترالیا ئەگەر بێت و سەردانی ئەو وڵاتە بکات.
ڕۆژی دواتر ئیسرائیل وەکوو وەڵامێک ڤیزای دیپلۆماتکارانی ئوسترالیای لە فەلەستین هەڵوەشاندەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئه‌مه‌ریكا… فڕۆکەیەکی F-35 تێکشکا

سەڵاح

لە سعوودیە ئاگرێکی گەورە کەوتووەتەوە

یاسین

سەرۆکی دەسەڵاتی دادوەریی ئێران: گوشارە ئابوورییەکان بەشێکن لە «شەڕی ١٢ ڕۆژە»

سەڵاح