zagros news agency

لە سعوودیە ئاگرێکی گەورە کەوتووەتەوە

ئاگرێكی بەرفراوان لە ناوچە دارستانەكانی سەراتی بەنی مالیک لە باشووری پارێزگای تائیف لە شانشینی عەرەبستانی سعوودیە دەكەوێتەوە کە بە گوێرەی ماڵپەڕی (کەشوهەوای عەرەب) ئاگرەكە نزیکەی 10 کیلۆمەتر بە ناوچەكەدا درێژ بووەتەوە.
هاوبەشانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان گرتە ڤیدیۆییەکانیان بڵاو کردووەتەوە کە تیایدا ئاگرکەوتنەوەکە تۆمار كراوە و ئاماژەیان بەوە داوە کە هێشتا بەردەوامە و لە سەراتی بەنی مالیک لە باشووری پارێزگای تائیف درێژەی هەیە.

هەروەها بەپێی ئەوەی كە ماڵپەڕی فەرمی رووسیا (RT) بڵاوی كردووەتەوە، تیمەکانی بەرگریی شارستانی و لایەنە پەیوەندیدارەکانی حكوومەتی سعوودیە کار دەکەن بۆ کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکە و سنووردارکردنی بڵاوبوونەوەی لە نێو ناوچەیەکی ناهەمواری کەشوهەوایەکی وشکی هاویندا.

هەواڵی پەیوەندیدار

لە هەولێر فێستیڤاڵی کورتە فیلمی قوتابیان سقز دەکرێت

ART

لە سێ شوێنی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ ئاگر کەوتەوە

یاسین

کۆماری ئیسلامیی ئێران باڵیۆزی چینی بانگ کردە وەزارەتی دەرەوە

یاسین