zagros news agency

کۆنگرێسمانێکی ئەمریکی: پێویستە ڕێز لە قوربانیدان و هاوپەیمانێتی کوردستان بگرین

 

کۆنگرێسمانێک ستایشی گرێبەستەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ دوو کۆمپانیای ئەمریکی دەکات و دەڵێت:  پێویستە ڕێز لە قوربانیدان و هاوپەیمانێتی کوردستان بگرین.

سکۆت پێری، کۆنگرێسمانی ئەمریکا رایگەیاند، کوردەکان لە زۆربەی دۆخەکاندا هاوکار و پشتیوانی ئەمەکریکا بوون و هەرێمی کوردستان قوربانیی زۆری داوە. لەم ڕوانگەیەوە، کۆنگرێسمانەکە گوتی: پێویستە ڕێگەیەک بدۆزینەوە بۆ ئەوەی ڕێزلێنانی خۆمان نیشانبدەین بۆ کوردستان، چونکە هاوکاریان کردووین.

سکۆت پێری ئاماژەی بە گرنگی سەردانەکەی سەرۆک وەزیران و واژۆکردنی گرێبەست لەگەڵ کۆمپانیا ئەمریکییەکان کرد و گوتی: ئێمە باس لە پەیوەندییەکی ستراتیژی دەکەین. ئەو ڕێککەوتنە لە بەرژوەندیی ئەمریکا و هەرێمی کوردستان و تەنانەت کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیشە.

پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا مێژوویەکی درێژی هەیە و لە قۆناغە جیاوازەکاندا، بەتایبەت لە شەڕی دژی ڕژێمی پێشووی عێراق و دواتریش لە تێکشکاندنی تیرۆریستانی داعـ*ـش، هێزی پێشمەرگەی کوردستان ڕۆڵێکی بەرچاوی بینیوە و وەک هاوپەیمانێکی سەرەکی ئەمریکا لە ناوچەکەدا دەرکەوتووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەسفەهان؛ مەترسیی ئاوارەبوونی سێ ملیۆن کەس بەهۆی داکشانی زەوییەوە هەیە

یاسین

نرخی زێڕ و زیو لە بازاڕەکانی جیهان و ناوخۆدا دوای دابەزینیان

گوران

نیویۆرک تایمز: به‌رپرسانی ئێران ئاگركه‌وتنه‌وه‌كانی ئه‌م دواییه‌یان به‌ ئه‌نقه‌ست زانیوه‌

یاسین