zagros news agency

ئیسرائیل بنکە و ژێرخانی سەربازیی حزبوڵڵای لە باشووری لوبنان کردە ئامانج

سوپای ئیسرائیل ڕۆژی یەکشەممە، ٩ی ئەیلوول، لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، دوای چاودێریکردنی “جووڵەی سەربازی” لە نزیک قەڵای شەقیف لە باشووری لوبنان، بنکە و بارەگاکانی حزبوڵڵای کردووەتە ئامانج.
لە بەیاننامەکەدا هاتووە: “سوپا ژێرخانی سەربازیی حزبوڵڵای کردە ئامانج، کە دامەزراوەی ژێرزەمینیی لەخۆ دەگرت لە ناوچەی قەڵای شەقیف لە باشووری لوبنان، دوای ئەوەی چاودێریی جووڵەی سەربازی لەو ناوچەیەدا کرا.”
لەلایەکی دیکەوە، حکوومەتی لوبنان بەڵێنی داوە هەنگاو بۆ چەککردنەوەی حزبوڵڵا بنێت کە دەیان ساڵە بە کردەوە دەسەڵاتی بەسەر باشووری لوبناندا هەیە، ئەمەش لە کاتێکدایە کە حزبوڵڵا جەختی کردووەتەوە بە هیچ شێوەیەک چەکەکانیان ڕادەست ناکەن.
بەگوێرەی “ئاژانسی نیشتمانیی هەواڵی لوبنان”، سوپای ئیسرائیل ڕۆژی یەکشەممە لە گوندی عەیتەلشەعب لە باشووری لوبنان بڵاوکراوەی بڵاو کردووەتەوە. ئاژانسەکە ئاماژەی بەوەش کرد، درەنگانی شەوی ڕابردوو درۆنێکی ئیسرائیلی خانوویەکی لەو گوندە کردووەتە ئامانج، بەڵام هیچ زیانێکی گیانیی لێ نەکەوتووەتەوە.
هەرچەندە ڕێککەوتنی ئاگربەست لە ٢٧ی تشرینی دووەمەوە چووەتە بواری جێبەجێکردنەوە، بەڵام ئیسرائیل بەردەوامە لە هێرشەکانی بۆ سەر باشوور و ڕۆژهەڵاتی لوبنان و هەروەها گەڕەکەکانی باشووری بەیرووت.

هەواڵی پەیوەندیدار

رێباز حەملان: لە کۆبوونەوەکەی بایدن و سودانی جەخت لەسەر مافە دەستوورییەکانی ھەرێمی کوردستان لە بودجە و مووچە کرایەوە

یاسین

پەیامی سەرۆکی حکومەت لە ڕۆژی جیهانیی ئافرەتان

یاسین

50 ئافرەت وەک پێشنوێژ و وتارخوێن لە نەینەوا دامەزراون

سەڵاح