میدیاکانی نزیک لە هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) بڵاویان کردەوە، درەنگانی شەوی ڕابردوو لە ڕێگەی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانەوە (درۆن)، ناوچەیەکی ژێر دەسەڵاتی هەسەدە لە دەوروبەری بەنداوی تشرین کراوەتە ئامانج و بۆمباباران کراوە.
بەگوێرەی هەمان سەرچاوە، گرووپە چەکدارەکانی سەر بە تورکیا هەوڵیان داوە بچنە ناو چەند گوندێکی سەر بە شارۆچکەی تل تەمەر لە سنووری پارێزگای حەسەکە، بەڵام ئەندامانی ئەنجوومەنی سەربازیی تل تەمەر بەرپەرچیان داونەتەوە و ڕووبەڕوویان بوونەتەوە.
شایەنی باسە، لە ماوەی ڕابردوودا بەردەوام ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی هەسەدە لە دەوروبەری بەنداوی تشرین لە ڕێگەی درۆنەوە دەکرێنە ئامانج.
هەواڵی پێشوو

