zagros news agency

پەرلەمانی فەرەنسا متمانەی لە حکومەتەکەی فرانسوا بایرۆ وەرگرتەوە

 

پاریس، فەرەنسا – پەرلەمانی فەرەنسا ئەمڕۆ متمانەی لە حکومەتەکەی فرانسوا بایرۆ، سەرۆکوەزیرانی وڵاتەکە وەرگرتەوە، ئەمەش قەیرانێکی سیاسی بۆ سەرۆک ئیمانوێل ماکرۆن وڵاتەکە دروست دەکات.

لە دانیشتنێکی پڕتایبەتدا، پەرلەمانی فەرەنسا بە 364 دەنگی بەڵێ بەرامبەر 194 دەنگی نەخێر، بڕیاری وەرگرتنەوەی متمانەی لە حکومەتەکەی بایرۆ پەسەند کرد. 25 پەرلەمانتاریش بەشداری دەنگدانەکەیان نەکرد.

ئەم بڕیارە بە مانای ئەوە دێت کە حکومەتەکەی بایرۆ چیتر پشتیوانی پەرلەمانی نییە و دەبێت دەست لەکار بکێشێتەوە. چاوەڕوان دەکرێت بایرۆ سبەی سێشەممە بە فەرمی دەستلەکارکێشانەوەی خۆی پێشکەش بە ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا بکات.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاری دا: دەرفەتی تاقیكردنەوەی خولی سێیەم بە قوتابیانی قۆناغەكانی كۆتایی دەدرێ

سەڵاح

لە بەشێک لە بنکەکانی بەغدا هێشتا پۆستەری به‌ربژێره‌كان لێ نه‌كراونه‌ته‌وه‌

سەڵاح

کیم کارداشیان و لویس هامیلتۆن؛ پەیوەندییەکی نوێ لەژێر تیشکی کامێراکان

ART