zagros news agency

بەفەرمی باشترین ڕاهێنەری مانگ لە لالیگا دیاریکرا

 

یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیا لە بڵاوکراوەیەکی فەرمیدا ناوی باشترین ڕاهێنەری مانگی یەکەمی لالیگای دیاری کرد،(چابی ئاڵۆنسۆ)ـی ئیسپانی ڕاهێنەری یانەی ڕیاڵ مەدرید بووە باشترین ڕاهێنەری ئەو مانگە.

 

چابی ئاڵۆنسۆ لە سێ هەفتەی سەرەتای خولەکە توانی هەر سێ یاریەکە بباتەوە و نۆ خاڵ لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید بەدەست بێنێت و پلەی یەکەمین خولەکە داگیر بکەن،کە بەرامبەر مایۆرکا و ئۆڤیدۆ و ئۆساسۆنا یاریەکانی بردۆتەوە.

 

ئەم خەڵاتە دەبێتە وەچەرخانێکی گرنگ بۆ ڕاهێنەرە گەنجەکەی مێرێنگی،کە هەر هاوینی ئەمساڵ لەشوێنی کارلۆ ئانچێلۆتی دەست بەکار بووە و لەو ماوەیەشدا جیاوازی کردارەکی کار کردنی لەسەر ڕیاڵ مەدرید دەرکەوتووە.

 

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

له‌به‌ر بێلایه‌نیان، ترەمپ سوپاسی چین و ڕووسیا دەکات

سەڵاح

ناوەڕۆكی پەیوەندیی تەلەفۆنیی دوێنێی نێوان سەرۆك بارزانی و ئەحمەد ئەلشەرع

یاسین

ئەو دەستەسڕەی مێسی یەکەم گرێبەستی لە بارسێلۆنا لەسەر واژۆکرد بە ملیارێک و 400 ملیۆن دینار فرۆشرا

یاسین