zagros news agency

لوبنان نزیکەی ٦ ملیۆن حەبی کاپتاگۆنی لە رێگای قاچاغ بۆ سعوودیە دەستی بەسەردا گرت

ئەحمەد حەجار، وەزیری ناوخۆی لوبنان، ڕایگەیاند کە هێزە ئەمنییەکانی ئەو وڵاتە توانیویانە نزیکەی ٦ ملیۆن و ٥٠٠ هەزار حەبی ماددەی هۆشبەری کاپتاگۆن، کە ئامادەکرابوو بۆ گواستنەوەی بۆ سعوودیە لە ڕێگەی بەندەری بەیرووتەوە، بدۆزنەوە و دەستی بەسەردا بگرن.
ناوبراو گوتیشی کە ئەم بارە پێش گەیشتنی بە بەندەری بەیرووت دەستی بەسەردا گیراوە.
حەجار ڕوونی کردەوە کە دەزگا ئەمنییەکان، تۆڕی بەرپرسی ئەم قاچاخچێتییەیان دوای چەند مانگ بەدواداچوونی چالاکییەکانی، ناسیوە و دەستگیریان کردووە. ئەم تۆڕە چالاکییەکانی خۆی لە نێوان لوبنان، تورکیا، ئوسترالیا و ئوردن ئەنجام دەدا و وەک مەترسییەکی فراوان هەژمار دەکرا.
وەزیری ناوخۆی لوبنان پێشتر جەختی کردبووەوە کە وڵاتەکەی لە بواری ئاڵوگۆڕی زانیارییە هەواڵگرییەکان پەیوەندیدار بە چالاکییەکانی تۆڕەکانی تاوانکاریی قاچاخچێتی ماددە هۆشبەرەکان، لەگەڵ ڕیاز هاوکاریی هەیە بۆ ڕێگریکردن لە فراوانبوونیان.
لوبنان پێشتر گەورەترین ئۆپەراسیۆنی قاچاخچێتی کۆکاینی لە بەرازیلەوە بۆ بەیرووت پووچەڵ کردبووەوە؛ بارێک کە لە پاکەتەکانی ڕۆنی ڕووەکیدا حەشاردرا بوو و بە زانیارییەکانی وەزارەتی ناوخۆی سعوودیە – نوێنەرایەتیی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان – دۆزرایەوە و دەستی بەسەردا گیرا.
چەند ڕۆژ دوای ئەم ڕووداوە، سعوودیە هەواڵی پووچەڵکردنەوەی هەوڵێک بۆ گواستنەوەی زیاتر لە ٦ ملیۆن حەبی ماددەی هۆشبەری ئەفیتامین ڕاگەیاند کە لە لوبنانەوە گوازرابووەوە و بڕیار بوو لە ڕێگەی بەندەری جەددەوە، قاچاخ بێت بۆ یەکێک لە وڵاتان. ئەم حاڵەتانە نیشانەی هاوکاری و هەماهەنگی نێوان دوو وڵاتە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی قاچاخچێتی ماددە هۆشبەرەکان و دیاریکردنی شێوازەکانی هاوکاری لەم بوارەدا.

هەواڵی پەیوەندیدار

کۆمیسیۆن رێکاری کارکردنی رێکخراوە خۆجێیی و نێودەوڵەتییەکان بۆ هەڵبژاردن روون دەکاتەوە

سەڵاح

دوو كه‌سی سووری به‌تۆمه‌تی هه‌ڕه‌شه‌كردن له‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌ی ئافره‌تان ده‌ستگیركران

یاسین

بەنداوی کەرەج؛ ئەگەری ڕاوەستانی بەرهەمهێنانی کارەبا لە ماوەی دوو هەفتەی داهاتوودا هەیە

یاسین