وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل جه‌ختی له پێویستیی به‌کارهێنانی هه‌موو ئامرازێک بۆ ڕێگری له ده‌ستڕاگه‌یشتنی ئێران به چه‌کی ئه‌تۆمی کرده‌وه، هاوکات یه‌کێتیی ئه‌ورووپا گوتی دیپلۆماسی کۆتایی نایه‌ت.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل، ڕۆژی یه‌کشه‌ممه 28ی ئه‌یلوولی 2025)، له په‌یامێکدا له تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تیی ئێکس، دووباره سه‌پاندنه‌وه‌ی سزاکانی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانی بەرانبەر تاران به “گۆڕانکارییه‌کی گه‌وره” له بەرانبەر که‌مته‌رخه‌مییه‌کانی به‌رده‌وامی ئێران، به‌تایبه‌تی له په‌یوه‌ند به به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌که‌ی، ناو برد.
له په‌یامی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل‌دا هاتووه: “ئامانج ڕوونه: ڕێگری کردن له بوونی ئێرانی ئه‌تۆمی. جیهان پێویسته هه‌موو ئامرازێک به‌کار بهێنێت بۆ به‌دیهێنانی ئه‌م ئامانجه.”
له هه‌مان کاتدا، کایا کالاس، به‌رپرسی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی یه‌کێتیی ئه‌ورووپا، جه‌ختی له‌سه‌ر به‌رده‌وامیی هه‌وڵه‌کان بۆ دۆزینه‌وه‌ی “چاره‌سه‌رێکی ئاشتییانه” بۆ ئه‌م ناکۆکییه کرده‌وه. ئه‌و ڕایگه‌یاند گه‌ڕانه‌وه‌ی سزا و سنووردارکردنه ئه‌تۆمییه‌کان نابێت به واتای “کۆتاییهاتنی دیپلۆماسی” بێت.
کالاس گوتی هێشتا ئاماده‌ی گفتوگۆکردنه له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کان.
بریتانیا، فه‌ڕه‌نسا و ئه‌ڵمانیا گه‌ڕانه‌وه‌ی سزاکانی بەرانبەر ئێران له ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانیان ده‌ستپێکرد و به‌م شێوه‌یه، واده‌ی میکانیزمی ماشه، کە له‌لایه‌ن سێ وڵاته ئه‌ورووپییه‌که‌وه چالاک کرابوو، کاتژمێر دووی به‌ره‌به‌یانیی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه کۆتایی هات.

