zagros news agency

ئێران و تورکیا دەروازەیەکی سنووریی نوێ لە سنووری سەڵماس دەکەنەوە

ئێران و تورکیا بۆ پەرەپێدانی بازرگانی دەروازەیەکی سنووریی نوێ لەنێوان ڕۆژهەڵات و باکووری کوردستان دەکەنەوە
ئاژانسی هەواڵیی ئیرنا، لە زاری یەعقووب ڕەزازادە، ئەندامی لیژنەی ئاسایشی نەتەوەیی و سیاسەتی دەرەوەی پەرلەمانی ئێرانەوە، بڵاوی کردەوە کە ئێران و تورکیا دەروازەیەکی سنووریی نوێ لە سنووری سەڵماس دەکەنەوە.
ڕەزازادە گوتی: دەروازەی گۆزەرەش-گلینجەک لە سنووری سەڵماس بە مۆدێرنترین و پێشکەوتووترین پێداویستییەکانی گومرگ و دەروازەی سنووری دەکرێتەوە و ئامانج لە کردنەوەی ئەم دەروازە سنوورییە پەرەپێدانی پەیوەندییە بازرگانییەکانی نێوان ئێران و تورکیایە.
هاوکات، بەڕێوەبەری فەرمانگەی یاسایی سنوورەکان لە وەزارەتی دەرەوەی ئێران گوتی: دەروازەی گۆزەرەش-گلینجەک لە سنووری سەڵماس وەکوو یەکێک لە باشترین دەروازە سنوورییەکان دروست دەکەین.

هەواڵی پەیوەندیدار

لە سەرەتای مانگی نیسانەوە ٣٩ سەربازی سووریا کوژراون و بریندار بوون

یاسین

هالاند؛ پێویستە بەردەوامی بدەمە هاتریک تۆمار کردن

یاسین

ریال مەدرید رووبەرووی کێشە دەبێتەوە

یاسین