zagros news agency

ئەمریکا دژی سێ گرووپی شیعە و بانکی رافیدەین لە عێراق هەنگاو دەنێت

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئەمڕۆ رایگەیاند، ویلایەتە یەکگرتووەکان “کەتائیبی حیزبوڵڵا” و گرووپی “عەسائیبی ئەهلی حەق” دەکاته ئامانج بەهۆی هەوڵەکانیان بۆ “لاوازکردنی سەروەریی عێراق”.

تۆمی پەیجۆت، جێگری وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، لە بڵاوکراوەیەکدا لە پلاتفۆرمی ئێکس نووسیویەتی کە ویلایەتە یەکگرتووەکان هەوڵدەدات زۆرترین فشار بخاتەسەر ئێران.

راشیگەیاند: “ئێمە فەیلەقی قودسی سەر بە سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئێرانی دەکەینە ئامانج کە پاڵپشتی لە هاوبەشە تیرۆریستییە هەرێمییەکان و بریکارەکانی ئێران دەکات، هەروەها دوو گرووپی جێگیرکراو لە عێراق، کە بریتین لە کەتائیبی حیزبوڵڵا و عەسائیبی ئەهلی حەق.”

پەیجۆت درێژەی بە قسەکانیدا: “ئەم میلیشیایانە بەشێوەیەکی چالاک کار لەسەر لاوازکردنی سەروەریی عێراق، پەکخستنی ئابوورییەکەی و ئەنجامدانی هێرش دژی تاک و بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە سەرانسەری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکەن.”

لەم نێوەندەدا، جۆ ویڵسن، ئەندامی پارتی کۆماریی ئەمریکی و نوێنەری کۆنگرێس، داوای لە ئیدارەی سەرۆک دۆناڵد ترەمپ کرد کە “فەیلەقی بەدر” و سەرکردەکەی، هادی عامری، و بانکی ڕافیدەینی حکومیی عێراقیش، بخاتە لیستی ئەو گرووپە چەکدارانەی سزایان بەسەردا دەسەپێنرێت و دەکرێنە ئامانج.

ئەمەش لە تویتێکدا لەسەر ماڵپەڕی “ئێکس” هات، وەک وەڵامێک بۆ ئەوەی جێگری وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بڵاوی کردبووەوە. ویڵسن جەختی لەوە کردەوە کە “پێویستە عێراق لە ئێران ڕزگار بکرێت.”

هەواڵی پەیوەندیدار

کوژرانی دوو ئەندامی سوپای پاسداران لە پارێزگای لوڕستان

یاسین

ئێرفرانس جارێکی دیکە ئاسمانی عێراق بەکاردەهێنێتەوە

سەڵاح

تورکیا لە مانگی تەممووزدا ١٨ هێرشی کردووەتە سەر هەرێمی کوردستان

یاسین