zagros news agency

جێگری سەرۆکی گشتیی جەهەپە داوای ئازادکردنی سەڵاحەدین دەمیرتاش دەکات

نامق تان، بەرپرسی سیاسەتی دەرەوە و جێگری سەرۆکی گشتیی پارتی گەلی کۆماری (جەهەپە)، لە زیندانی ئەدیرنە سەردانی سەڵاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پێشووی پارتی دیموکراسیی گەلان (هەدەپە)ی کرد. دوای سەردانەکە، تان ڕایگەیاند کە دەمیرتاش و سەرجەم سیاسییە گیراوەکان دەبێت ئازاد بکرێن.
نامق تان دوای دیدارەکە ڕایگەیاند، ورەی سەڵاحەدین دەمیرتاش وەک هەمیشە باش بوو و لەگەڵیدا بیروڕایان لەسەر پێشهاتەکانی دوایی ئاڵوگۆڕ کرد. تان گوتی، دەمیرتاش زیندانییەکی سیاسییە و ئەوان تا کۆتایی دۆسییە سیاسییەکان بەدواداچوونیان بۆ دەکەن و کۆماری تورکیا دەگەیەننە دیموکراسی، دادپەروەری و ئازادیی بیروڕا.
جەهەپە ڕەخنە لە پارتی دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) دەگرێت کە وەک چۆن داوای ئازادکردنی عەبدوڵڵا ئۆجەلان دەکات، بەو ڕادەیە داوای ئازادکردنی دەمیرتاش ناکات. بەڵام هاوسەرۆکی دەم پارتی، تونجەر باقرخان، پێشتر ئاماژەی بەوە دابوو کە دەمیرتاش بەهۆی هەڵوێستی جەهەپە لەسەر هەڵگرتنی پارێزبەندییەکان لە زینداندایە و داوای لە جەهەپە کردبوو داوای لێبوردن بکات.

هەواڵی پەیوەندیدار

فیدان گەشبینی خۆی بۆ ئاگربەست دەردەبڕێت و ئەمریکاش گەمارۆی دەریایی دەخاتە سەر بەندەرەکانی ئێران

سەڵاح

فابریگاس بووە باشترینی مانگ لە ئیتاڵیا

یاسین

خەڵک داوا دەکەن سیستەمی سەرۆکایەتی کۆماری لە تورکیا هەڵبگیرێت و سیستەمی پەرلەمانتاری بگەڕێنەوە.

سەڵاح