ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند کە لە ماوەی سێ ڕۆژی ڕابردوودا، ٢١ کەس لە ڕووداوە جیاوازەکانی وەک تەقینەوە، کوشتن، تاوان و ئەشکەنجەدان لە سەرانسەری سووریادا کوژراون.
لە ڕاپۆرتەکەیدا ڕوانگەکە گوتی، لە ماوەی ئەم دواییەدا توندوتیژی لە سووریادا زیاد بووە و پێویستە سنوورێک بۆ تاوانە ئەنجامدراوەکان دابنرێت و کەسانی بەرپرس دادگایی بکرێن. هەروەها داوای لە لایەنە نێودەوڵەتییەکان کرد بە هەموو هەوڵەکانیان ڕێگە لە ڕژاندنی خوێنی هاووڵاتییانی سووری بگرن.

