ڕۆژنامەی فەڕەنسیی “فیگارۆ” ڕایگەیاندووە حیزبوڵڵای لوبنان، سەرەڕای قبووڵکردنی پرسی چەکداماڵین لە باشووری وڵاتەکە، بەڵام لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی خۆیدا خاوەنی چەکە و بە هاوکاریی ئێران بە شێوەیەکی نهێنی خەریکی ڕێکخستنەوەی خۆیەتی.
ڕۆژنامەی فیگارۆ ئەوەشی خستووەتە ڕوو، حیزبوڵڵا سەرباری ئەوەی کۆگاکانی چەک و تەقەمەنیی خۆی پاراستووە، بەڵام بڕیاری داوە لە ئەگەری هەر هێرشێک بۆ سەر ئێران، جووڵە نەکات. ئەمەش لە کاتێکدایە درۆنەکانی ئیسرائیل ئێستاش بەسەر ناوچە سنوورییەکانی لوبناندا دەسووڕێنەوە و ژمارەیەک لە گوندەکانی باشووری ئەم وڵاتە بە هۆی هێرشەکانەوە وێران بوونە.
تشرینی دووەمی پار لە نێوان حیزبوڵڵا و ئیسرائیل ئاگربەست ڕاگەیەندرا. بە گوێرەی ئەو ڕۆژنامەیە، لەو کاتەوە زیاتر لە هەزار و ٥٠٠ جار ئاگربەستەکە شکێنراوە و ٣٠٠ هاووڵاتیی لوبنانی کوژراون.
=o

