بانکی جیهانیی نێودەوڵەتی ڕایگەیاندووە، بەپێی ڕاپۆرتێکی “هەڵسەنگاندنی زیانی فیزیکیی سووریا و سەرلەنوێ بنیاتنانەوەی ٢٠١١ بۆ ٢٠٢٤”، مەزەندە دەکرێت تێچووی سەرلەنوێ بنیاتنانەوەی سووریا دوای زیاتر لە ١٣ ساڵ شەڕ و پێکدادان، بگاتە ٢١٦ ملیار دۆلار.
لە ڕاپۆرتەکەی بانکی جیهانییدا کە تێیدا ژێرخانی سەرانسەریی وڵاتەکە و سامانی بیناکانی لەبەرچاو گیراوە، ئاماژە بەوە کراوە کە لەنێو بەشە هەڵسەنگێندراوەکاندا، ژێرخان زۆرترین زیانی بەرکەوتووە و ڕێژەی ٤٨%ی کۆی گشتیی زیانەکان پێکدەهێنێت. هەروەها، زۆرترین ناوچەی زیانلێکەوتووش حەلەب، دەوروبەری دیمەشق و حومسە. ئەم بڕە پارەیە بۆ گەڕاندنەوەی ژیان و ئاوەدانکردنەوەی وڵاتێک پێویستە کە بەهۆی شەڕ و ململانێکانەوە وێران بووە.

