کۆمپانیای ئەپڵ خۆی ئامادە دەکات بۆ سازدانی ڕووداوە گەورەکەی ناساندنی بەرهەمە نوێیەکانی لەژێر دروشمی “Surprise and Shine” کە بڕیارە ڕۆژی چوارشەممە بەڕێوەبچێت. ئەم ڕووداوە بایەخێکی مێژوویی هەیە چونکە یەکەم دەرکەوتنی گەورەی ناساندنی بەرهەمەکانە لە دوای دەستبەکاربوونی جان تەرنەس وەک بەڕێوەبەری جێبەجێکاری نوێی ئەپڵ لە شوێنی تیم کوک.
دیارترین ئەو بەرهەمەی هەمووان چاوەڕێی دەکەن مۆبایلی ئایفۆن ئۆڵترایە کە یەکەم هەنگاوی ئەپڵە لە جیهانی مۆبایلە چەمابووەکاندا. ئەم مۆبایلە نوێیە بە شێوازی کتێبی دەکرێتەوە و شاشەیەکی دەرەوەی پێنج پۆینت پێنج ئینجی و شاشەیەکی ناوەوەی حەوت پۆینت هەشت ئینجی دەبێت کە ئەزموونێک هاوشێوەی ئایپاد پێشکەش دەکات. هەروەها ئەپڵ جومگەیەکی تایبەتی لە ماددەی شلی بەکار هێناوە بۆ کەمکردنەوەی دیاریدەی نۆک و بەکارهێنەران لەبری پەنجەمۆر و دەموچاو سیستەمی پەنجەمۆریان لەسەر دوگمەی پێکردن بۆ دابین کراوە و بە چیپی نوێی ئەی شازدە پرۆ و ڕامی دوازدە گێگابایت بەهێز کراوە کە نرخی لە نێوان هەزار و نۆ سەد و نەوەد و نۆ دۆلار بۆ دوو هەزار و پێنج سەد دۆلار دەبێت.
هاوتەریب لەگەڵ ئەمەدا ئەپڵ زنجیرەی نوێی ئایفۆن هەژدە پرۆ و پرۆ ماکس ڕادەگەیەنێت کە بە چیپی پێشکەوتووی دوو نانۆمەتری دروست کراون و بە کامێرای ڕووناکی گۆڕاو و مۆدێمی سی دووی ناوەکی ئەپڵ مۆبایلەکان خێراتر دەکەن و توانای باترییەکانیشیان بە شێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە لە کاتێکدا ڕاگەیاندنی مۆدێلی ئاسایی ئایفۆن هەژدە دواخراوە بۆ بەهاری ساڵی داهاتوو.
لە بەشێکی تری ڕووداوەکەدا وەشانە نوێیەکانی سەعاتی زیرەکی ئەپڵ بە وەشانی دوازدە و ئۆڵترا چوار دەخرێنە ڕوو کە سیستەمی چاودێری تەندروستی تەواو بەهێز کراوە و هاوشانی ئەوانیش کێبڕکێکاری نوێی ئێرپۆدز پێنج بە دوو جۆری جیاواز پێشکەشی بەکارهێنەران دەکرێت.

