zagros news agency

زیانی بەردەوامی مین و پاشماوەکانی جەنگ لە سووریا

وەزارەتی بەرگریی سووریا ڕایگەیاند، دوو چەکداری سەر بە هێزەکانی بەرگری لە نزیک شاری باب لە ڕۆژهەڵاتی حەلەب لە هێرشێکی چەکداریدا کوژراون. هاوکات، ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ ئاشکرای کردووە لە سەرەتای ئەمساڵەوە هەزار و 362 کەس لە سەرانسەری سووریادا بوونەتە قوربانیی مین و پاشماوەکانی جەنگ.
وەزارەتی بەرگریی سووریا لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوە داوە کە هێرشەکە لەلایەن چەند هێرشکارێکی نەناسراوەوە ئەنجام دراوە و هێشتا سەر بە هیچ لایەنێک نین. ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤیش بڵاوی کردووەتەوە ئەم هێرشە لەگەڵ پێکدادانەکانی نێوان هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) و هێزە ئەمنییەکانی سەر بە حکومەتی گواستنەوەی سووریا لە گوندەکانی دێرەزوور هاوکات بووە.
لە لایەکی دیکەوە، ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاندووە زۆربەی خاکی سووریا مینڕێژ کراوە و پاشماوەی نەتەقیوی جەنگی هەن و بەردەوام بە هاوڵاتییانی سڤیلدا دەتەقنەوە. بەپێی ڕاپۆرتی ڕوانگە، لەدوای ڕووخانی ڕژێمی ئەسەدەوە تا ئێستا، 637 کەس بەهۆی ئەو پاشماوانەوە لە سەرانسەری سووریادا کوژراون و 725 کەسیش بریندار بوونە. لەنێو قوربانییەکاندا، 499 منداڵ و 64 ئافرەت هەن.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئێران… لافاو چوار كه‌سی كوشت و ١٢ بێسەروشوێن بوون

سەڵاح

ماڵپەڕی ئەکسیۆس پلانی ترەمپ بۆ کۆتاییهێنانی بەشەڕی غەززە ئاشکرا دەکات  

سەڵاح

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان

سەڵاح