zagros news agency

ماوەی دوورکەوتنەوەی دی برۆین دیاریکرا

 

کێڤن دی برۆینی بەلیجیکی یاریزانی یانەی ناپۆلی ئیتاڵی بەهۆی بێکانێکی سەختەوە لەیاریگاکان دووردەکەوێتەوە،کە بەپێی ڕاگەیاندراوی پزیشکی یانەی ناپۆلی دی برۆین ماسوولکەکانی ڕانی تووشی پێکان بوونە و ماوەیەکی درێژ لەیاریگان دادەبڕێت.

 

بەپێی لاکازێتا دیلۆ سپۆرتی ئیتاڵی دی برۆین بۆ ماوەی زیاتر لە 3 مانگ لەیاریگاکان دادەبڕێت،کە ئەمەش دەبێتە گورزێکی کوشندە بەر یانەی ناپۆلی دەکەوێت چونکە یاریزانەکە لەم وەرزەدا کاریگەری تەواوی هەبووە بەسەر شێواز و ئاست و ئەدای یانەکەی باشووری ئیتاڵیا.

 

دی برۆینی تەمەن 34 ساڵ هاوینی ئەمساڵ لە مانچێستەر سیتیەوە بەگرێبەستێکی ئازاد ڕووی کردە نابۆلی و 11 یاری بۆ ئەو یانەیە ئەنجامداوە،کە 4 گۆڵ و 2 ئەسیستی هەیە.

 

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

بەفەرمی بارسێلۆنا گرێبەستێکی گەورەی ڕاگەیاند

sarkar

پرێمەرلیگ.. فۆدین سەرکردایەتیی مانسیتی کردو شکستی بە شەیتانە سوورەکان هێنا

یاسین

گاڕناچۆ بێدەنگی شکاند

یاسین