zagros news agency

سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا: لە قۆناغێکی نوێی پرۆسەی ئاشتیداین

نوعمان کورتوڵموش، سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا و سەرۆکی کۆمیسیۆنی پرۆسەی ئاشتی، ڕایگەیاند کە وڵاتەکەیان دوای بڕیاری کشانەوەی هەموو چەکدارانی پەکەکە لە خاکی تورکیا، چوونەتە نێو قۆناغێکی نوێ و گرنگەوە لە پرۆسەی ئاشتیدا.
کورتوڵموش لە دەستپێکی ١٦هەمین کۆبوونەوەی کۆمیسیۆنەکەدا، کە میوانداریی وەزیرانی داد و دەرەوەی تێدا کرا، گوتی دوای ئەوەی دیاری دەکرێت کە ڕێکخراوەکە خۆی بە تەواوی هەڵوەشاندووەتەوە، کۆمیسیۆن پێشنیاری چاکسازییە یاساییەکانی تایبەت بە پرۆسەکە دەنێرێتە ئەنجومەنی گشتیی پەرلەمان. ئەو ئاماژەی بەوەشدا کە نزیک بوونەتەوە لە کۆتایی کارەکانی کۆمیسیۆنەکە.
کورتوڵموش ڕوونی کردەوە کە دوای بانگەوازەکەی ئیمرالی و بڕیاری چەکدانانی ڕێکخراوەکە، و بە دوایین هەنگاویان بە کشانەوەی هەموو چەکدارەکانیان لە خاکی تورکیا، چوونەتە نێو قۆناغێکی نوێ و گرنگ. ئەو گوتیشی، پەرلەمانی تورکیا ئەو چاکسازییە یاساییانە جێبەجێ دەکات کە ئەم پرۆسەیە پێویستی پێیەتی. کورتوڵموش جەختی لەوەش کردەوە کە کۆمیسیۆنەکەیان کۆمیسیۆنی هەموارکردنەوەی دەستوور نییە و هەموارکردنەوەی دەستوور هەرگیز لە هیچ قۆناغێکی ئەو دانوستانانەدا نەبووەتە بەرنامەی کار.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئاسایشی نیشتمانی هۆشداری لە زیادبوونی ساختەکاریی دارایی ئەلیکترۆنی و ساختەی قووڵ (Deepfake) دەدات

سەڵاح

نێردەی تایبەتی ئەمەریکا گەیشتە بەیرووت

سەڵاح

پرسه‌نامه‌يه‌ك له‌ سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانه‌وه‌

یاسین