zagros news agency

نێردەی تایبەتی ئەمەریکا گەیشتە بەیرووت

ئەمڕۆ سێشەممە ئاموس هۆکشتاین نێردەی تایبەتی ئەمەریکا گەیشتە بەیرووتی پایتەختی لوبنان.

ئاژانسی هەواڵی لوبنان بڵاویکردەوە، “نێردەی ئەمەریکا گەیشتە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ڕەفیق حەریری لە بەیرووتی پایتەختی لوبنان“.

سەردانەکەی هۆکشتاین بۆ ناوچەکە بۆ تاوتوێکردنی وەڵامی نەبیە بەڕی سەرۆکی پەرلەمانی لوبنان بۆ ڕەشنووسی ئاگربەستی لوبنان لەگەڵ ئیسرائیل بووە.

لە 23ـی ئەیلوولی 2024ەوە ئیسرائیل هێرشی کردە سەر لوبنان، جگە لەکوژران و برینداربوونی زیاتر لە 17 هەزار کەس، زیاتر لە ملیۆنێک لوبنانیش ئاوارەبوون، نزیکەی 70 هەزاریان ئاوارەی دەرەوەی وڵات بوون.

ڕۆژی یەکشەممە، 10-11-2024، وەزارەتی تەندروستی لوبنان ڕایگەیاند، “بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە 3189 کەس کوژراون و 14078 کەسیش بریندار بوون“.

هەواڵی پەیوەندیدار

پرسه‌نامه‌يه‌ك له‌ سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانه‌وه‌

یاسین

ئاڵمانیا هەموو کۆنسوولخانەی کۆماری ئیسلامیی ئێرانی لەم وڵاتە داخست

سەڵاح

لە ساڵی ڕابردوودا هەزاران منداڵ لە تورکیا لە دایک بوون کە دایکیان عێراقییە و باوکیان عێراقی نییە

سەڵاح