zagros news agency

چەتە دەریاییەکانی سۆماڵ، كەشتییەکی نەوتی میسڕی دەڕفێنن

كەشتیی نەوت هەڵگری (ئێم تی یۆریكا)ـی میسڕی، لە بەندەری فوجەیرە لە ئیماراتی بەرەو بەندەرێکی یەمەن ڕۆیشتووە. لەناو دەریا لەلایەن چەتە دەریاییەكانی سۆماڵەوە دەست بەسەر كەشتییەكەگیراوە و كەشتیوان و كارمەندانی ناو كەشتییەكەش دەستبەسەر كراون.

چەتەكان بۆ ئازادكردنی بارمتەكان داوای 3 ملیۆن و 500 هەزار دۆلار دەكەن، ئەگەریش پارەكە نەدەن چەتەكان كەشتیوان و كارمەندەكان دەكوژن.

بنەماڵەی دەریاوانە رفێندراوەکان بانگەواز بۆ دەسەڵاتدارانی میسڕ و لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکەن کە بە خێرایی دەستوەردان بکەن و هەماهەنگی لەگەڵ هێزە دەریاییە نێودەوڵەتییەکانی بكەن، بۆ فشارخستنە سەر خاوەن کەشتییەکە یان پەیوەندی لەگەڵ رفێنەرەکان بکەن بۆ ئازادكردن و گەڕانەوەی کوڕەکانیان.

هەواڵی پەیوەندیدار

پەیامێک لە سەرۆک بارزانییەوە

یاسین

ئیتاڵیا دەرفەتی خوێندن بۆ قوتابییانی کوردستان دەرەخسێنێت

یاسین

پووتن کێشەی کەمیی سووتەمەنیی لە ڕووسیا پشتڕاست کردەوە

یاسین