ئەحمەد کەرمی، سەرۆکی پۆلیسی هاتوچۆی فەراجا، ڕایگەیاند کە ٣٣٨٣ کەس لە ڕووداوەکانی هاتوچۆدا لە زستانی ساڵی ڕابردووی ئێراندا گیانیان لەدەست داوە. ئەم ژمارەیە بە بەراورد بە ساڵێک لەوە پێش، گەشەیەکی ٤٪ی تۆمار کردووە. زۆرترین زیادبوونی قوربانییانیش لە پارێزگاکانی خوزستان، ئەردەبیل و تاران بووە.
سەرۆکی پۆلیسی هاتوچۆی ئێران هۆکاری سەرەکیی ڕووداوەکانی بۆ لەدەستدانی کۆنترۆڵی ئۆتۆمبێل گەڕاندەوە، کە لە وەرزی هاویندا ٢١٪ و لە زستاندا ٢٨٪ی هۆکاری ڕووداوەکان پێک دەهێنێت. بەپێی ئامارەکان، نزیکەی ٢٠ هەزار کوژراو و زیاتر لە ٣٨٠ هەزار بریندار لە ئەنجامی ڕووداوەکانی هاتوچۆ لە ساڵی ١٤٠٣ی هەتاویدا (ماوەی نێوان ٢٠ی ئازاری ٢٠٢٤ تا ٢٠ی ئازاری ٢٠٢٥) تۆمار کراون. هەروەها لە نیوەی یەکەمی ساڵی ١٤٠٤ی هەتاویدا (ماوەی نێوان ٢١ی ئازاری ٢٠٢٥ تا ٢٢ی ئەیلوولی ٢٠٢٥) ئەم ئامارە گەیشتووەتە زیاتر لە ١٠ هەزار کەس و هێمایەکی بەرزبوونەوەی نیشان داوە.
هۆکارە سەرەکییەکانی ڕووداوەکانی هاتوچۆ لە ئێران بریتین لە هۆکارە مرۆییەکان (خێرایی و بێئاگایی) و هەروەها کێشەکانی ڕێگەوبان و ئۆتۆمبێلەکان (کەموکوڕیی تەکنیکی و کۆنی).
هەواڵی داهاتوو

