zagros news agency

ژمارەیەک کۆچبەر لەکەناراوەکانی یۆنان نقووم بوون

 

دەسەڵاتدارانی یۆنان بە ئاژانسی (فرانس پرێس)یان ڕاگەیاند کە 15 کۆچبەر لەوانەی کە ڕۆژی شەممە بەلەمەکەیان لە نزیک دوورگەی کریتی یۆنان نقوم بوو، هێشتا لە ڕیزبەندی بێسەروشوێنەکاندا ماونەتەوە، ئەمەش دوای ئەوەی تەرمی 17 کۆچبەری دیکە لەنێو بەلەمەکەدا دۆزرانەوە.

بەرپرسێک لە نووسینگەی ڕاگەیاندنی پاسەوانیی کەناراوەکانی یۆنان ڕوونی کردەوە کە تەنها دوو ڕزگاربووی ڕووداوەکە گێڕاویانەتەوە کە 15 کەس کەوتوونەتە دەریاوە.

ئاماژەی بەوەش کرد کە پرۆسەی گەڕان بەدوای بێسەروشوێنبووەکاندا بەردەوامە و پۆلیسی بەندەرەکانی یۆنان سەرپەرشتی و هەماهەنگیی دەکات.

ڕۆژی شەممە، لە دووريی 26 میل لە باشووری ڕۆژئاوای دوورگەی کریت، تەرمی 17 کۆچبەر کە زۆربەیان سوودانی و میسری بوون لەناو بەلەمەکەیاندا دۆزرانەوە، کە ئاوی تێچووبوو دوای ئەوەی بەشێک لە هەواکەی فش ببووەوە.

لە ئێستادا تەرمی حەڤدە کۆچبەرەکە توێکارییان بۆ دەکرێت بۆ دیاریکردنی هۆکاری گیانلەدەستدانیان، هاوکات دەستەی پەخش و تەلەفزیۆنی یۆنان ڕۆژی شەممە گریمانەی ئەوەی کرد کە بەهۆی دابەزینی پلەی گەرمی لەش یان وشکبوونەوە (تینوێتی) گیانیان لەدەست دابێت.

دوو کەشتی سەر بە دەزگاکە (پاسەوانی کەناراوەکان) و سێیەم کەشتی سەر بە ئاژانسی فرۆنتێکسی ئەورووپی و سێ کەشتیی بازرگانی، جگە لە هەلیکۆپتەرێکی جۆری سوپەر پوما و فڕۆکەیەکی سەر بە فرۆنتێکس، بەرەو شوێنی ڕووداوەکە بەڕێکەوتن.

دوو ڕزگاربووەکە ئاماژەیان بەوە کرد کە بەلەمەکە بەهۆی خراپیی کەشوهەواوە هاوسەنگی لەدەست داوە و هیچ جۆرە پێخەف و خۆراک و شلەمەنییەکی تێدا نەبووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئاری هەرسین: دەنگم بەو لیستە داوە کە ئەتوانێت ئاوەدانی و خۆشگوزەرانی و ئازادیم بۆ مسۆگەر بکات

یاسین

پەیامی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی جەژنی هەستانەوە و ئەکیتۆ

یاسین

ڕێبوار مصطفی بۆ زاگرۆس: خه‌ڵكی سلێمانی به‌دوای به‌دیل ده‌گه‌رێت ئه‌ویش پارتییه‌

سەڵاح