zagros news agency

کۆبوونەوەی شاندی ئیمراڵی و جەهەپە دواخرا

کۆبوونەوەی شاندی دەم پارتی بۆ ئیمراڵی و پارتی گەلی کۆماریی (جەهەپە)، کە بڕیار بوو ڕۆژی سێشەممە، ١٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٥، ئەنجام بدرێت، دواخرا.
بەپێی سەرچاوەکانی نزیک لە دەم پارتی و ڕوداو، هۆکاری دواخستنەکە بۆ کۆچی دوایی گولشە دوربای، سەرۆکی شارەوانیی شەهزادەلەر دەگەڕێتەوە. ئۆزگور ئۆزەل، سەرۆکی جەهەپە، پێشتر ڕایگەیاندبوو، کە شاندەکە بۆ تاوتوێکردنی پرۆسەی ئاشتی سەردانی پارتەکەیان دەکەن.
شاندی ئیمراڵی، کە لە پەروین بوڵدان، بریکاری سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا، میدحەت سانجار، پەرلەمانتاری دەم پارتی و فایەق ئۆزگور ئەڕۆڵ، پارێزەری ئۆجەلان پێکهاتوون، ڕۆژی هەینی گەڕێکی نوێی سەردانی کردنی پارتە سیاسییەکانیان دەستپێکرد. لەو چوارچێوەیەدا لەگەڵ پارتی دەڤا کۆبوونەوە. پەروین بوڵدان، ئەندامی شاندەکە، ڕایگەیاندبوو، کە گەیشتوونەتە قۆناغێکی نوێ لە پرۆسەی ئاشتی و قۆناغی یەکەم کۆتایی هاتووە. گوتیشی، ئێستا قۆناغی زەمینەی یاساییە بۆ پرۆسەکە و پێویستە بە شێوەیەکی خێرا هەنگاوی بۆ بنرێت، بەم هۆیەوە لەگەڵ لایەنەکان کۆدەبنەوە. شاندەکە داوای کۆبوونەوەی لەگەڵ وەزیری داد یەڵماز تونچ و پارتی داد و گەشەپێدان (ئاکپارتی)ـیش کردووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

پاپا لیۆ داوا لە کاتۆلیکەکان دەکات یارمەتیی کۆچبەران بدەن

سەڵاح

ئۆپۆ کامێرەی سێلفی چوارگۆشە جێگیر دەکات لەسەر مۆبایلی نوێ

یاسین

رۆژنامەیەكی عێراقی: حكوومەتی سوودانی هەڵەیەكی ستراتیژی بەرامبەر بە ئەمەریكا كرد

سەڵاح