بەهۆی دابەزینی پلەی گەرما و کەمیی وزەوە، سەرجەم فەرمانگە حکوومییەکان، ناوەندە بازرگانییەکان، ناوەندەکانی خوێندنی قوتابخانە و زانکۆ و بانکەکان لە تاران و ٢١ پارێزگای دیکەی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ڕۆژی چوارشەممە، ٣١ی کانوونی یەکەم، داخران.
میدیاکانی ئێران ئاماژەیان بەوە کرد، بەپێی پێشبینییەکانی ڕێکخراوی کەشناسیی ئەم وڵاتە، لە دوای نیوەڕۆی پێنجشەممەوە شەپۆلێکی نوێی بارینی بەفر و باران ٢٠ پارێزگا دەگرێتەوە و پلەی گەرما زیاتر دادەبەزێت. هاوکات حکوومەت داوای لە هاووڵاتییان کرد، تا دەتوانن دەست بە بەکارهێنانی وزەوە بگرن، بۆ ئەوەی کارەبا نەپچڕێت و پەستانی گاز کەم نەبێتەوە.
هەواڵی داهاتوو

