zagros news agency

ناتانیاهو: ئیسرائیل خوازیاری پەیوەندییەکی باشە لەگەڵ حکوومەتی نوێی سووریا

بنیامین ناتانیاهو، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، خواستی وڵاتەکەی بۆ دامەزراندنی پەیوەندییەکی باش لەگەڵ حکوومەتی نوێی سووریادا ڕاگەیاند، بەڵام جەختی لەسەر پاراستنی مافی پێکهاتەکانی ئەو وڵاتە کردەوە. ناتانیاهو لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی فۆکس نیوزی ئەمریکایی گوت، هەرچەندە نیوەی سوپای سووریا کەسانی جیهادین، بەڵام ئیسرائیل خوازیارە پەیوەندییەکی باش لەگەڵ سووریادا پێکبهێنێت.
ئەو ئاشکرای کرد، ئیسرائیل هیوادارە پەیوەندییەکی باشی لەگەڵ حکوومەتی نوێی سووریادا هەبێت، بەرانبەر بە پەیوەندییەکانیان لەگەڵ حکوومەتی ئەسەد، لە ئەنجامدا ئاشتی لەنێوان هەردوولادا دەستەبەر ببێت. هەروەها دیاری کرد، مافی پێکهاتەکانی سووریا، وەک درووزییەکان و کریستیانەکان و تەواوی پێکهاتەکانی دیکە، دەبێت پارێزراو بن. حکوومەت پێویستە ژیانێکی باشتر بۆ ئەو پێکهاتانە دابین بکات.

هەواڵی پەیوەندیدار

ژمارەی کوژراوانی غەززە له 36 هەزار و 200 کەس تێپەڕی

سەڵاح

پرسەنامەیەک لە مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان

یاسین

روونکردنەوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر

یاسین