zagros news agency

ئێران لە وەڵامی گوتەکانی تڕەمپدا: بە هیچ شێوەیەک ڕێگە بە دەستێوەردانی بیانی نادەین

 

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، لە وەڵامی لێدوانەکانی سەرۆککۆماری ئەمریکادا، دووپاتی کردەوە ئێرانییەکان بە گفتوگۆ و کارلێککردن لەگەڵ یەکتر بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان، بە هیچ شێوەیەک ڕێگە بە دەست‌تێوەردانی دەرەکی نادەن.
ئیسماعیل بەقایی، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، لە وەڵامی لێدوانەکانی دۆناڵد تڕەمپ سەرۆککۆماری ئەمریکا لەبارەی مامەڵەکردن لەگەڵ ناڕەزایەتییەکانی ئێستای ئێراندا، جەختی کردەوە؛ ئێرانییەکان بە گفتوگۆ و کارلێککردن لەگەڵ یەکتر بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان، بە هیچ شێوەیەک ڕێگە بە دەست‌تێوەردانی دەرەکی نادەن.
ناوبراو لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ‘ئێکس’دا گوتی؛ ” ئەگەر کارنامەی درێژی هەنگاوەکانی سیاسییەکانی ئەمریکا بۆ ‘ڕزگارکردنی گەلی ئێران’ تاوتوێ بکرێت، تا بە قوڵایی ‘هاوسۆزی’ ئەمریکا لەگەڵ گەلی ئێران بزانین؛ لە ڕێکخستنی کودەتای ٢٨ی گەلاوێژی ساڵی ١٣٣٢ی هەتاوی (١٩٥٣ی زایینی) دژ بە حکوومەتە هەڵبژێردراوەکەی دکتۆر محەمەد موسەدق بە دابینکردنی دارایی و چەکدارکردنی ئاژاوەگێڕانەوە، تا تەقەکردن لە فڕۆکەی سەرنشینبەری ئێران لە ساڵی ١٣٦٧ی هەتاوی (١٩٨٨ی زایینی) و کوشتنی ژنان و منداڵانی بێتاوان لە سەر کەنداوی فارسەوە، تا پشتیوانیی گشتگیر لە سەدام لە شەڕی ٨ ساڵەدا دژ بە ئێرانییەکانەوە، تا هاوکاریکردنی ڕژێمی ئیسرائیل لە تیرۆر و کوشتنی ئێرانییەکان و هێرشکردنە سەر ژێرخانەکانی ئێران لە ساڵی ١٤٠٤ی هەتاوی (٢٠٢٥ی زایینی)ەوە، و بە دڵنیاییشەوە گەمارۆکانیش کە بە توندترین گەمارۆکانی مێژوو ناوبراوە؛ و ئەمڕۆیش هەڕەشەکردن لە هێرشکردنە سەر ئێران بە بیانووی دڵسۆزی بۆ ئێرانییەکان بە پێشێلکردنێکی زەقی گرنگترین بنەمای مافی نێودەوڵەتی!”
دۆناڵد تڕەمپ، سەرۆککۆماری ئەمریکا، بە بڵاوکردنەوەی پەیامێک لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ‘ترووس سوشیال’دا ڕایگەیاند؛ ئەگەر ئێران دەست بە تەقەکردن و کوشتنی توندوتیژانەی خۆپێشاندەرانی ئاشتییانە بکات، ئەمریکا بۆ کاردانەوە ئامادەیە. تڕەمپ لەو پەیامەدا نووسی؛ “ئەگەر ئێران تەقە لە خۆپێشاندەرانی ئاشتییانە بکات و وەک شێوازی هەمیشەیی خۆی بە توندوتیژی بیانکوژێت، ئەمریکا بە هانایانەوە دێت. ئێمە بە تەواوی ئامادە و پڕچەک کراوین.”
ئەم لێدوانانە هەروەها ڕووبەڕووی کاردانەوەی بەرپرسانی ئێران بوونەوە، لەوانە عەلی لاریجانی، سکرتێری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران و عەلی شەمخانی، نوێنەری ڕێبەری ئێران لە ئەنجوومەنی باڵای بەرگریی ئەو وڵاتەدا.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەنچیلۆتی: بەختێکی خراپمان هەبووە لە لالیگا

یاسین

شارەزایەکێ ئابووری: بەحس ل گرنگی و دژاتیا پرۆسا هەژمارا من دکەت

سەڵاح

کەشناسی: لە هەندێ کاتدا ئەگەرى  بارانی بە لێزمە و هەورە تریشقە دەبێت

سەڵاح