بەرپرسانی لوبنان سەرەڕای ئەو پێشێلکارییە نزیکەی ڕۆژانەییانەی ئیسرائیل، جەخت لە هەوڵدان بۆ پاراستنی ئارامی لە باشووری لوبناندا دەکەنەوە.
یوسف ڕەجی، وەزیری دەرەوەی لوبنان، ڕایگەیاند بابەتی ئاشتی لە نێوان لوبنان و ئیسرائیلدا «هێشتا زووە» و ئەم وڵاتە هێشتا بە فەرمی لە بارودۆخی جەنگدایە لەگەڵ ئیسرائیلدا.
وەزیری دەرەوەی لوبنان لە بەشێکی تری لێدوانەکانیدا، پەیوەندییەکانی لەگەڵ سووریا بە «لە باشترین بارودۆخدایە» وەسف کرد و گوتی بەشار ئەسەد، سەرۆکی سووریا، یەکەمین سەرکردەیە لە مێژووی هاوچەرخی ئەم وڵاتەدا کە دانی بە سەربەخۆیی و سەروەریی لوبناندا ناوە.
یوسف ڕەجی لە درێژی قسەکانیدا باسی لە دۆخی نێوان سوپای لوبنان و حزبوڵڵا کورد و گوتی: ئەگەر پێویست بێت، سوپای لوبنان خۆی دەتوانێت رووبەڕووی حزبوڵڵا بێتەوە.
هەواڵی داهاتوو

