zagros news agency

لوفت‌هانزا گەشتەکانی بۆ تاران تا کۆتاییی ئازار هەڵپەسارد

 

کۆمپانیای هێڵی ئاسمانیی لوفت‌هانزا ڕایگەیاند گەشتەکانی بۆ تاران تا کۆتاییی مانگی ئازار (مارس) ڕادەگرێت. وتەبێژی لوفت‌هانزا بە ئاژانسەکانی هەواڵی ڕاگەیاند سەرجەم گەشتەکانی هاتن و ڕۆیشتن تا ٢٩ی ئازار هەڵدەوەشێنرێنەوە.
ئەم کۆمپانیایە هەفتەی ڕابردوو ڕایگەیاند بەهۆی دۆخی ئەمنییەوە، خۆی لە تێپەڕبوون بە ئاسمانی ئێراندا دەپارێزێت.
ئەم بڕیارە لە کاتێکدا دراوە کە نیگەرانییەکان سەبارەت بە ئەگەری هێرشی سەربازیی ئەمریکا بۆ سەر ئێران زیاد بوون.
دوای سەرکوتکردنی بەرفراوان و توندوتیژی خۆپیشاندەران لە ئێران، حکوومەتی ئەمریکا چەندین جار هۆشداريی داوە دەربارەی ئەگەری هێرشێک و ئەمەش وای کردووە بەرپرسانی فڕۆکەوانی و کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکان بە وریايییەوە مامەڵە بکەن.
لوفت‌هانزا تێپەڕبوونی بە ئاسمانی عێراقیشدا ڕاگرتبوو، بەڵام دەگوترێت لە ڕۆژی سێشەممەوە ڕێڕەوێکی ئاسمانیی پارێزراو کارا دەکرێتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

پرێمەرلیگ.. جۆن ستونز بەم لێدانەی سەر مانسیتی ڕزگارکرد

یاسین

وەڵامێك بۆ ڕاپۆرتی چەواشەكارانەی سایتی بەناو چاودێری مافی مرۆڤی كوردستانی ئێران

سەڵاح

پرسەنامەیەک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

سەڵاح