zagros news agency

یەکێتیی ئەورووپا ئازادیی گەشتی دیپلۆماتکارانی ڕووسیای لە وڵاتانی ئەندامدا سنووردار کرد

یەکێتیی ئەورووپا ئازادیی گەشتی دیپلۆماتکارانی ڕووسیای لە وڵاتانی ئەندامدا سنووردار کرد. بەپێی بڕیارەکە، دیپلۆماتکاران و بەرپرسانی کونسوڵگەرییەکانی ڕووسیا لە یەکێتیی ئەورووپا، لە ڕۆژی یەکشەممە ٢٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦ـەوە، دەبێت لانی کەم ٢٤ کاتژمێر پێش گەشتکردن لە نێوان وڵاتانی ئەندامی یەکێتییەکەدا، لایەنە پەیوەندیدارەکان ئاگادار بکەنەوە.
بروکسل لە پاساوی ئەم بڕیارەدا ڕایگەیاند ئەم کەسانە بۆ ئەنجامدانی کاری هەواڵگری و بڵاوکردنەوەی زانیاریی هەڵە بەکار دەهێنرێن. بەپێی بەرپرسانی یەکێتیی ئەورووپا، پێشێلکردنی ئەم مەرجانە دەبێتە هۆی هەڵوەشاندنەوەی متمانەنامەی دیپلۆماتی.
پێشتر دیپلۆماتکارانی ڕووسیا دەیانتوانی بەبێ بەربەست لەنێو یەکێتیی ئەورووپادا گەشت بکەن. وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ئەورووپا ساڵانێک بوو ڕەخنەیان لەم بابەتە هەبوو. لە بەرامبەردا، وڵاتانی دیکەی ئەندام نیگەرانیی خۆیان دەربڕیوە کە ڕووسیا وەک کاردانەوەیەک، ئازادیی گەشتی دیپلۆماتکارانی ئەورووپایی لە ڕووسیا سنووردار بکات.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەربیلوا : هیچ کێشەیەکەم لەگەڵ یاریزانەکان نییە

یاسین

چامپیۆنزلیگ.. دورتموند بردیەوە و یۆڤانتۆسیش بە خاڵێک ڕازیبوو

یاسین

ئیسرائیل؛ مانگرتنی سەرتاسەری و خۆپیشاندانی بەرفراوان بۆ ئازادکردنی بارمتەکان

یاسین