zagros news agency

لە خۆپێشاندانی ئەستەنبووڵ ٧٠ کەس بریندار بوون و پەرلەمانتەرێک دەستگیر کرا

 

لە خۆپیشاندانەکەی شاری ئەستەنبووڵ کە بۆ پشتیوانیی ڕۆژاوای کوردستان ڕێک خرابوو، نزیکەی ٧٠ کەس دەستبەسەر کران و دەیان کەسیش بریندار بوون.
ئەمڕۆ لە گۆڕەپانی ئاکسارای شاری ئەستەنبووڵ، نزیکەی دوو هەزار کەس بۆ دەربڕینی پشتیوانی بۆ ڕۆژاوای کوردستان کۆ بوونەوە و ویستیان ڕێپێوان بکەن. بەڵام هێزەکانی پۆلیس گەمارۆی دان و ڕێگرییان لە ڕێپێوانەکە کرد. لە ئەنجامی دەستێوەردانی هێزە ئەمنییەکاندا، نزیکەی ٧٠ کەس دەستبەسەر کران و دەیان کەس بریندار بوون؛ یەکێک لە بریندارەکان جەلال فیرات پەرلەمانتاری ئەستەنبووڵە.
بەشێک لە خۆپیشاندەران بەهۆی هەڵوێست و پشتیوانیی سەرۆک بارزانییەوە دڵخۆش بوون و هیوایان دەخواست سەرۆک بارزانی کوردانی ڕۆژاوای کوردستان بپارێزێت.
کوردانی ئەستەنبووڵ وەک سەرجەم کوردانی جیهان نیگەرانن و دڵ و هۆشیان لای خوشک و براکانیانە لە ڕۆژاوای کوردستان. ئەوان داوا لە هێزە نێودەوڵەتییەکان دەکەن هێرشەکان ڕابگرن و دان بە مافەکانیاندا بنێن. هاووڵاتییان وێڕای نیگەرانییان لە هێرشەکان، بە یەکڕیزیی نەتەوەییی کوردان دڵخۆش و بەهیوا بوون.

هەواڵی پەیوەندیدار

زیاتر لە 120 دوکانداری بازاڕەکانی ھەولێر سکاڵایان دژی پەکەکە تۆمار کردووە

سەڵاح

پاریس لە قەیرانی سەڵاحدا لیڤەرپوڵ شەرمەزار دەکات

یاسین

لە بەسرە کەسێک یازده‌ كه‌سی ئەندامانی خێزانەکەی کوشتووه‌ و دواتر خۆشی كوشتووه‌

سەڵاح