بەپێی هەواڵی میدیا جیهانییەکان، چەکدارە ئیسلامییەکان لە کۆنگۆ لە هێرشێکدا ٢٥ کەسیان کوشت. بەرپرسانی کۆنگۆ لەم باریەوە ڕایانگەیاند ئەم هێرشە لە پارێزگای «ئیتوری» لە باکووری ڕۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە ڕووی داوە.
ئەندامانی گرووپی چەکداریی «هێزە دیموکراتیکە یەکگرتووەکان» (ADF) هێرشیان کردووەتە سەر گوندێک و دوای کوشتنی ٢٥ کەس لە دانیشتووانی گوندەکە، لە شوێنی ڕووداوەکە هەڵاتوون.
شایانی باسە گرووپی ئیسلامیی «هێزە دیموکراتیکە یەکگرتووەکان»، چەکدارانی یاخیبووی «ئێم ٢٣» و گرووپە چەکدارە یاخیبووەکانی دیکە بەردەوام هێرش دەکەنە سەر گوندەکانی ڕۆژهەڵاتی کۆنگۆ.

