zagros news agency

هاکان فیدان: تاران ئامادەی دەستپێکردنەوەی دانوستانی ئەتۆمییە

هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا لە گفتوگۆیەکدا لەگەڵ کەناڵی “ئەلجەزیرە” بەشی یەکەمی بڵاو کرایەوە باسی گرژیی نێوان ئەمریکا و ئێرانی کرد.
فیدان جەختی لە هەڵەبوونی بژاردەی سەربازی دژی ئێران کردەوە و گوتی: “هێرش بۆ سەر ئێران هەڵەیە. دەستپێکردنەوەی جەنگ هەڵەیە. کاتێک ڕێگەی دانوستان بکرێتەوە ئێران ئامادەیە جارێکی دیکە لەسەر دۆسیەی ئەتۆمی گفتوگۆ بکات.”
ناوبراو ئاماژەی بەوە کرد هەمیشە ئامۆژگاریی لایەنی ئەمریکاییی کردووە دۆسیە ناکۆکەکان لەگەڵ ئێران بەشێوەی قۆناغ بە قۆناغ چارەسەر بکەن و گوتی: “هەمیشە بە ئەمریکایییەکانم گوتووە دۆسیەکان یەک بە یەک دابخەن؛ لە پرسی ئەتۆمییەوە دەست پێ بکەن و دایبخەن و پاشان بچنە سەر بابەتەکانی دیکە. ئەگەر هەموو پرسەکان بە یەکەوە باس بکەن کارەکە سەخت دەبێت.”
لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بە بۆچوونی هەندێک لە شرۆڤەکاران بەوەی نەزمێکی ناوچەییی نوێ پێکهاتووە و تێیدا ئەمریکا پێی باشە لەگەڵ حکوومەتە ناوەندییە بەهێزەکان کار بکات و یاریزانە ناحکوومییەکان وەلا بنێت، سەبارەت بە پێگەی ئێران گوتی: “ئێران دەتوانێت لە پێگەیەکی زۆر نموونەییدا جێگیر بێت. مەبەستم دۆخی ئێستا نییە بەڵکو ئەو توانایی و لێهاتووییانەیە ئێران دەتوانێت نمایشیان بکات.”

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەمەریکا.. زیاتر لە 700 کەس تووشی نەخۆشی سورێژە بوون

سەڵاح

ئەمریکا سزاکانی بۆ سەر کەرتی فڕۆکەوانیی عێراق توندتر دەکات

سەڵاح

هەواڵێكی خۆش سەبارەت بە دامەزراندنی سێ یەكەمەكان و هەڵگرانی بڕوانامە باڵاكان

یاسین