بەپێی رێککەوتنێکی گشتگیر، بڕیار لەسەر راگرتنی شەڕ لە نێوان حکومەتی سووریا و هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) درا، لەگەڵ لێکتێگەیشتن بۆ پڕۆسەیەکى قۆناغ بە قۆناغی تێکەڵکردنی هێزە سەربازی و کارگێڕییەکانی هەردوولا.
خاڵە سەرەکییەکانی ڕێککەوتنەکە بریتین لە:
* کشانەوەی سەربازی: کشانەوەی هێزە سەربازییەکان لە خاڵەکانی بەریەککەوتن.
* باری تەناهی: چوونەژوورەوەی هێزەکانی ئاسایشی سەر بە وەزارەتی ناوخۆ بۆ ناوەندی شارەکانی حەسەکە و قامیشلۆ و دەستپێکردنی پڕۆسەی تێکەڵکردنی هێزە ئەمنییەکان لە ناوچەکەدا.
* پێکهاتەی سەربازی: پێکهێنانی فیرقەیەکی سەربازی کە سێ لیوای هێزەکانی سووریای دیموکرات لەخۆ بگرێت، جگە لە پێکهێنانی لیوایەکی هێزەکانی کۆبانی لە چوارچێوەی فیرقەیەکی سەر بە پارێزگای حەلەب.
* کارگێڕی و فەرمانبەران: تێکەڵکردنی دامەزراوەکانی خۆبەڕێوەبەری لەناو دامەزراوەکانی دەوڵەتی سووریادا، لەگەڵ جێگیرکردنی فەرمانبەرانی شارستانی.
* مافەکان و گەڕانەوە: رێککەوتن لەسەر یەکلاکردنەوەی مافە مەدەنی و پەروەردەییەکانی گەلی کورد، و دەستەبەرکردنی گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ ناوچەکانی خۆیان.
ئەم رێککەوتنە ئامانجی یەکخستنەوەی خاکى سووریا و بەدیهێنانی پڕۆسەی تێکەڵبوونی تەواوە لە ناوچەکەدا، ئەوەش لە رێگەی بەهێزکردنی هاوکاری نێوان لایەنە پەیوەندیدارەکان و یەکخستنی هەوڵەکان بۆ دووبارە ئاوەدانکردنەوەی وڵات.
ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سووریای دیموکرات
٣٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦

