ئاگرێکی گەورە لە بازاڕی جەننەتی تاران کەوتەوە، کە ڕووبەرەکەی دوو هەزار مەترە. بەپێی ئەو دیمەنانەی لە میدیاکانی ئێران و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاو بوونەتەوە، بازاڕەکە بەتەواوی سووتاوە.
جەلال مەلەکی، گوتەبێژی ڕێکخراوی بەرگریی شارستانیی تاران، بە میدیاکانی ڕاگەیاندووە: گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە و دەستیان بە کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکە کردووە، بەڵام تا ئێستا هیچ زانیارییەک سەبارەت بە زیانی گیانیی ڕووداوەکە لە بەردەستدا نییە.
شایانی باسە بازاڕی جەننەت لە گەڕەکی جەننەتئابادی تاران هەڵکەوتووە.

