zagros news agency

فەرماندەیەکی سوپای پاسداران: گەڕانەوەی ئەمریکا بۆ دانوستان نیشانەی ترسە لە هێزی ئێران

لە کاتێکدا بڕیارە کۆتاییی ئەم هەفتەیە تاران و واشنتن بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ دانوستان بکەن، حوسێن دەقیقی، یەکێک لە فەرماندەکانی سوپای پاسداران و ڕاوێژکاری پێشووی فەرماندەی گشتیی سوپا ڕایگەیاند، گەڕانەوەی ئەمریکا بۆ دانوستان دەرخەری ترسی ئەو وڵاتەیە لە هێز و دەسەڵاتی ئێران.
حوسێن دەقیقی ئاماژە بە ناردنی کەشتیی فڕۆکەهەڵگر و هێزی ئەمریکا بۆ ناوچەکە دەکات و دەڵێت: “بنکەکانی ئەو وڵاتە لە ناوچەکەدا نزیکن لێمانەوە و دەتوانین بیانکەینە ئامانج، بۆیە هێنانی ئەم هێز و کەشتییانە نامانترسێنێت.”
ئەو فەرماندەیەی سوپای پاسداران سەبارەت بە پاراستنی ئاسایشی کەنداوی فارس دەڵێت: “هێزی دەریایی و مووشەکیی ئێران دەسەڵاتی وڵاتانی ناوچەکە بەرز دەکاتەوە و ئاسایشی ئەم کەنداوە لە لایەن هێزەکانی وڵاتانی ناوچەکەوە دەپارێزرێت و پێویستیان بە هێزی دەرەکی نییە.” هەروەها هۆشداری دەدات ئەگەر ئەمریکا هێرش بکات، شەڕەکە بەرۆکی هەموو ناوچەکە دەگرێتەوە و یەکەم شوێن ئیسرائیل دەکرێتە ئامانج.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاندبوو، پێش ماوەیەک ئێران هەلی هەبوو بۆ ئەوەی کارەکان لەگەڵ ئەمریکا ڕاست بکاتەوە بەڵام نەیانکرد، هەر بۆیە ئۆپەراسیۆنی “چەکوشی نیوەشەو”یان دژی تاران ئەنجام دا. ترەمپ گوتی: “پێم وانییە ئێرانییەکان حەز بکەن ئەم ڕووداوە دووبارە ببێتەوە.”

هەواڵی پەیوەندیدار

سەركونسوڵی كۆریای باشوور لە هەرێمی كوردستان: پڕۆژەی (هەژماری من) سیستەمێكی دروستی بانكییە

یاسین

ڕاشفۆرد سعودیەکان ڕەتدەکاتەوە و چاوەڕێی باسێلۆنا دەکات

یاسین

سەرۆکی هەرێمی کوردستان “بە توندی” هێرشەکەی مۆسکۆ سەرکۆنە دەکات

سەڵاح