zagros news agency

هاوسەرۆکی دەم پارتی: ئارامیی سووریا دەکرێت کاریگەریی باش لەسەر پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا دابنێت

تونجەر باکیرهان دەڵێت پێشهاتەکانی دوایین لە ڕۆژئاوای کوردستان هەستی یەکگرتوویی و نەتەوەبوون لەنێو کورددا بەهێز کردووە و داوای هاووڵاتیی یەکسان و مافی زمان و کلتوور دەکات.
تونجەر باکیرهان، هاوسەرۆکی دەم‌پارتی، لە گفتوگۆیەکدا بۆ یەکێک لە ماڵپەڕەکانی تورکیا ڕایگەیاند پێشهاتەکانی دوایین لە ڕۆژئاوای کوردستان هەستی یەکگرتوویی و نەتەوەبوونی لەنێو کورددا بەهێز کردووە.
باکیرهان گوتی، کورد داوای هاووڵاتیی یەکسان، ناساندنی ناسنامە، مافەکانی کلتوور و زمان، ئاشتی و دادپەروەری بۆ هەموو بەشەکان دەکەن.
سەبارەت بە هەڵوێستە دوایینەکان لە نێو تورکیا، باکیرهان ڕایگەیاند قسەکانی ئەم دواییەی دەولەت باهچەلی و سەرۆککۆماری تورکیا “ئەرێنی” دەبینێت، و ئەگەر دۆخی سووریا ئارام ببێت ئەوە کاریگەریی ئەرێنیی لەسەر پرۆسەی نێوخۆی تورکیا دادەنێت.
لە بەشێکی دیکەدا، باکیرهان هەڵوێستی ئۆزگور ئۆزەل، سەرۆکی گشتیی CHP، لە ماوەی ئاڵۆزییەکاندا به “ئەرێنی” وەسف کرد و گوتی دەنەوێت لە بابەتی “مافی هیوا”دا ڕۆڵێکی باش ببینێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

مارك ساڤایا: عێراق لەبەردەم دوو ڕێگەدایە، سەروەریی یاسا یانیش هەڵوەشانەوە

سەڵاح

ئێران ژماره‌ی كوژراوه‌كانی له‌ جه‌نگه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل ئاشكرا كرد

سەڵاح

ناتانیاھو هۆشدارییه‌كانی ئه‌مه‌ریكای پشتگوێ خستووه‌، سوورە لەسەر ھێرشکردنە سەر ڕەفەح

سەڵاح