zagros news agency

ئێران: گۆڕەپانی دیپلۆماسی بە پشتیوانی هێزی سەربازی بەهێز دەبێت

عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران، و ئەمیر حاتەمی، فەرماندەی گشتیی سوپای ئێران، لە لێدوانێکی ڤیدیۆیی هاوبەشدا جەختیان لە هاوتەریببوونی بواری سەربازی و دیپلۆماسی کردەوە.
عێراقچی گوتووە گۆڕەپانی سەربازی و دیپلۆماسی لە یەک سەنگەرداندا کار دەکەن بۆ بەرگری لە بەرژەوەندییە نیشتمانییەکان و مافی خەڵکی ئێران، و دیپلۆماسیش بە پشتیوانی ئەو هێزە سەربازییانە بەهێز دەبێت.
ئەمیر حاتەمیش گوتی: دوژمن تەنیا لە زمانی هێز تێدەگات و ئێران لە ئاستێکی بەرزی ئامادەییدایە بۆ بەرگری. ئەو ئاماژەی بەوە دا کە توانای بەرگریی ئێران زیاتر بووە و هەر هەڵەیەکی دوژمن وەڵامێکی توندی لەدوادا دەبێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

بەوێنە یەكەم بەفر بارین ئەم سال لە چیای ستینا لە دەڤەری بەرواری

سەڵاح

نەیشینزلیگ.. خشتەی یارییەکانی ئەمڕۆ دووشەممە

یاسین

تورکیا ماوەی ڕاگرتنی گەشتەکانی فڕۆکەخانەی سلێمانی درێژ کردەوە

سەڵاح