ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان سبەی 18ی نیسان کۆدەبێتەوە و دەنگ لەسەر ئەندامییەتیی فەڵەستین لە نەتەوەیەکگرتووەکان دەدات و گرووپی عەرەبییش لە راگەیاندراوێکدا پشتیوانی لە ئەندامییەتی فەڵەستین دەکەن.
فەڵەستین ١٣ساڵ لەمەوبەر بۆ یەکەمجار داواکاری ئەندامیەتی لە نەتەوەیەکگرتووەکان پێشکەش کرد، بەڵام ئەمەریکا ڤیتۆی کرد و ئێستا جارێکی دیکە لە سەرەتای ئەم مانگە و لە نێوەڕاستی شەڕی حەماس و ئیسرائیل فەڵەستین داواکاریی ئەندامیەتی لە نەتەوەیەکگرتووەکان زیندووکردەوە.
دوای ئەوەی ئەنجومەنی ئاسایش رەزامەندی لەسەر داواکارییەکە دا، لە کۆمەڵەی گشتی نەتەوەیەکگرتووەکانیش بە دوو لەسەر سێی دەنگی ئەندامانی کۆمەڵەکە، فەڵەستین دەبێتە ئەندام.

هەواڵی داهاتوو