zagros news agency

کوژرانی ٤ ئەندامی گروپێکی چەکدار لە سیستان و بەلوچستان

 

ئیسماعیل خطیب، وەزیری هەواڵگریی ئێران، لە پەراوێزی ڕێپێوانەکانی یادی ٤٧ ساڵەی دامەزراندنی کۆماری ئیسلامی ڕایگەیاند تێکەڵچوونێک لە نێوان سوپای پاسداران بە هاوکاری پۆلیسی فەراجا و هێزەکانی هەواڵگری لەگەڵ گروپێکی چەکدار لە پارێزگاکانی سیستان و بەلوچستان و کرمان ڕوویداوە.

بەپێی ڕاپۆرتی هێزی وشکانی سوپای پاسداران، لە ئەنجامی ئەم تێکەڵچوونەدا ٤ ئەندامی گروپەکە کوژراون و ژمارەیەکیشیان دەستبەسەر کراون. هەمان سەرچاوە ئاماژەی بەوە دا کە ئەم گروپانە پێشتر چالاکیی چەکدارییان لە ناوچەی باشووری رۆژهەڵاتی ئێران کردووە.

لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە هێزەکان بنکەی سەربازیی گروپەکەیان دۆزیوەتەوە و دەستیان بەسەر چەک و تەقەمەنیی جۆراوجۆر وەک کلاشینکۆف، M4 و نارنجۆک داگرتووە. هەروەها لە هەنگاوێکی دیکەدا، کۆمەڵێک کەس و لایەنی پەیوەندیدار بەو گروپانە لە پەراوێزی شاری زاهیدان دەستبەسەر کراون.

هەواڵی پەیوەندیدار

تورکیا: بەرەو وڵاتێکی بێ تیرۆر و ئارام هەنگاو دەنێین

سەڵاح

ڕاگەیندراوێک لە لێژنەى ئەمنى هەڵبژاردنى پارێزگاى هەولێرەوە

یاسین

گەشتە ئاسمانییەکانی ئێران دەستی پێکردەوە

یاسین